حەمەی عەبۆل کۆچی دوایی کرد

(سبەی):

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، وەرزشوانی دێرینی سلێمانی، حەمەی عەبۆل لە تەمەنی (68) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

محەمەد عەبدوڵا مستەفا، ناسراو بە حەمەی عەبۆل دوای ململانێیەکی زۆر لە نەخۆشیدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد و پرسەکەی لە مزگەوتی عومەری کوڕی خەتابە لە سلێمانی.

حەمەی عەبۆل کێیە؟

محەمەد عەبدوڵا مستەفا، ساڵی (1950) لە سلێمانی لەدایک بوە.

هەر منداڵییەوە لە تیپە میللیەکانی شاری سلێمانی دەستی بەیاری کردن کردوە.

لە تەمەنی لاوێتییەوە چوەتە یانە وەرزشییەکان و یاریزانی یانەی وەرزشی پۆلیسی سلێمانی و یانەی وەرزشی سلێمانی بوە.

دوای ماوەیەکی زۆر لە یاری کردن، بوەتە ناوبژیوانی پلە سێ و دو و دواتر ساڵی (1986) لە بەغدا بوەتە ناوبژیوانی پلەیەكی عێراق.

ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە و تاکۆتایی تەمەنی لە خزمەتی وەرزش و وەرزشکاراندا بوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە