(سبەی):
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی کوردستان و عێراق تاوتوێ دەکەن.
ئێواره‌ی چوارشه‌ممه، وەفدێکی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی و ئەندامێتی ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەو حیزبە بە سەرۆکایەتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبونەوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌کەدا باس له‌دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی و عێراق به‌گشتی كرا.
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عێراق لەپارێزگای كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرا، گرنگیی و پێویست بونی هاوپه‌یمانیه‌تی لایه‌نه‌كان له هه‌ڵبژاردن و به‌شداریی كردنی كورد له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی شایسته به كورد و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان بۆ به‌شداریی كردن له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌بو.