(سبەی):
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی روسیا به دوری ده‌زانێت توركیا كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی له دژی رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام بدات.
ڤیكتۆر بۆندارێڤ له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی (روسیالیه‌وم) رایگه‌یاندوه؛ راسته كێشه له نێوان كورده‌كان و توركیادا هه‌یه، به‌ڵام پێوست ناكات ئه‌و كێشانه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هێزه‌وه، چاره‌سه‌ر بكرێن، چونكه ئەوە كارێكی ئه‌سته‌مه.
بۆندارێڤ به‌دوری ده‌زانێت توركیا كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی له دژی كورد ئه‌نجام بدات، یان هه‌وڵی داگیركردنی خاكی سوریا بدات، چونكه “ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا و هیچ لایه‌نێكی دیكەدا نییه”.
لێدوانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌رگری په‌رله‌مانی روسیا له كاتێكدایه توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی پەلاماردانی كانتۆنی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان ده‌كات و چه‌ند رۆژێكە تۆپبارانكردنی ئه‌و كانتۆنه‌ی ده‌ست پێكردوه .