سیسی و سەرۆك ئەركانی پێشوی سوپا ركابەری کورسى سەرۆکایەتى دەکەن

(سبەى):

عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر خۆكاندید كردنەوەی بۆ خولی دوەمی سەرۆكایەتی وڵاتەكەی راگەیاند.

سیسی لە وتارێكدا كە راستەوخۆ لە تەلەفزیۆنی میسرەوە بڵاوكرایەوە، داوای لە خەڵكی وڵاتەكەی كرد متمانەی پێبكەن و دوبارە خۆكاندیدكردنەوەی بۆ پۆستی سەرۆكی میسر لە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی مانگی ئازاری داهاتو قبوڵ بكەن.

راشیگەیاند؛ بنیاتنانی دەوڵەت پێویستی بە (16 بۆ 20) ساڵ هەیە، بەڵام ئەو هەوڵ دەدات لە ماوەی هەشت  ساڵدا ئەو كارە بكات.

ئەوە لەكاتێكدایە، نەیارانی سیاسیەتەكانی سیسی دەڵێن؛ بەهۆی ئەنجامدانی كۆمەڵێك چاكسازی ئابورییەوە، كاریگەری نەرێنی لەسەرگوزەرانی هاوڵاتیانی میسر دروست بوە، بەو هۆیەشەوە ئاستی جەماوەری سیسی روی لە دابەزین كردوە، لە كاتێكدا لایەنگرانی ئەو چاكسازییانە بە پێویست دەزانن.

پێشتریش سامی عەنان سەرۆكی پێشوی ئەركانی سوپای ئەو وڵاتە خۆكاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆكی میسر راگەیاند.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە