(سبه‌ی):
دوای دو رۆژ له دیارنه‌مانی، ته‌رمی ئه‌ندازیارێك له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به تۆڕی میدیای گۆڕانی راگه‌یاند: دوای دو رۆژ له دیارنه‌مانی، ته‌رمی ئه‌ندازیارێك له‌و شوێنه‌ی كه بۆ نوسینگه‌كه‌ی به كرێی گرتبو له گه‌ڕه‌كی ئازادی هه‌ولێر دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی: ئه‌ندازیاره‌كه ته‌مه‌نی (37) ساڵ بوه و خێزاندار بوه‌و خاوه‌نی چوار منداڵه، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له كاتی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه به كرێی گرتوه كه‌وتوه‌ته خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه.
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری كراوه بۆ زانینی هۆكاری راسته‌قینه‌ی روداوه‌كه.