(سبەی):
بەکارهێنانی تانکی (لێۆپارد)ی ئەڵمانی لە پەلامارەکانی سەر عەفرین سیاسەتمەدار و پەرلەمانتارانی ئەو وڵاتە دەهێنێتە دەنگ و داوای راگرتنی گرێبەستەکانی چەک لەگەڵ تورکیا دەکەن.
به پێی چه‌ند راپۆرتێك كه رۆژی هه‌ینی بڵاو كرایه‌وه حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی په‌سه‌ندكردنی داوایه‌كی توركیایه بۆ كڕینی چه‌ك له كۆمپانیای راینمیتاڵی ئه‌ڵمانی، ئه‌وه‌ش ناڕه‌زایه‌تی چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی لێكه‌وته‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داوا له حكومه‌تی به‌رلین ده‌كه‌ن ئه‌و داوایه‌ی توركیا رابگرێت و هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر دۆخی عه‌فرین ئاشكرا بكات.
نۆربه‌رت رۆتگین په‌رله‌مانتاری سه‌ر به پارته‌كه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان رایگه‌یاند پێویسته هیچ ئامێر و كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ربازی نه‌درێته توركیا.
هاوکات ئه‌گنیشكا برۆگه‌ر په‌رله‌مانتاری پارتی سه‌وز رایگه‌یاند؛ دۆخه‌كه وه‌ك په‌یامێكه بۆ به‌ئاگاهێنانه‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا و وه‌ستاندنی ده‌ستبه‌جێی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك بۆ توركیا زۆر دواكه‌وتوه.