(سبەی):
به‌هۆی نه‌بونی پاره‌وه وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاندوە توانای پێدانی موچه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردویان نییه.
به‌پێی زانیارییەکانی (تۆڕی میدیای گۆڕان)، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی پرسیاری چه‌ند وه‌زاره‌تێكدا راگه‌یاندوه؛ تائێستا هیچ بڕه پاریه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ دابینكردنی “موچه‌ی” مانگی (10)ی ساڵی رابردو.
وه‌زاره‌تی دارایی رونی كردوه‌ته‌وه؛ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان هیچ ته‌مویلێكی بۆ نه‌كردون تا موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پێ دابین بكرێت، چونكه تائێستا پاره له ژێر ده‌ستی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كاندایه.
حكومه‌ت هه‌رێم له (2017)دا ته‌نها نۆ چاره‌موچه‌ی به‌سه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌راندا دابه‌ش كردوه و بڕیاربو له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی(10) وه‌زاره‌ته‌كانی رابگه‌یاندایه، به‌ڵام تا ئێستا راینه‌گه‌یاندوه.