(سبەی):
یه‌كێتی و پارتی كرێكاران و ره‌نجده‌ران، له سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك چالاك تۆمار ده‌كه‌ن و روبەڕوی دادگایان دەکەنەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (تۆڕی میدیای گۆڕان) کەوتوە، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان سکاڵای یاساییان لەسەر چالاکانی مەدەنی و خۆپیشاندانەکان تۆمارکردوە و تۆمەتبار کراون به سوتاندنی باره‌گاكانیان له رۆژانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی كۆتایی ساڵی رابردودا.
ژمارەیەک له‌و چالاكانه‌ی سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە، له دادگای به‌رایی پشده‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌راییان له‌گه‌ڵدا كراوە و تۆمه‌ته‌كانیان ره‌تكرده‌وەتەوە.
عه‌لی قادر یه‌كێك له‌و چالاكانه‌ی كه سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند: دور له رێكاری یاسایی، هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵیان و به‌چه‌ندین شێوه ئه‌شكه‌نجه‌یان داون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕگه‌یه‌كی ئه‌و ماده یاساییه‌ی كه ئه‌و چالاكانه‌ی پێ تۆمه‌تباركراون، تایبه‌ته به زیانگه‌یاندن به‌سود و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، له ئه‌گه‌ری ساغبونه‌وه‌ی ئه‌م تۆمه‌ته‌دا، دادگا سزای زیندانیكردنی پێنج تا (10) ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌سه‌پێنێت.