(سبەی):
د.سەردار عەزیز رایدەگەیەنێت، دەسەڵت لەهەرێمی کوردستان قه‌یرانى شه‌رعیه‌تى هه‌یه‌و هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌قە ئەم شێوه حوكمڕانیه ناونراوە ده‌سه‌ڵات.
د.سەردار عەزیز، نوسەر و رۆشنبیر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی دەنگی گۆڕان، باس لە شێوازی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: هه‌رێمى كوردستان به جۆرێك داڕێژراوه كه قۆرخكارى كرۆكى سه‌ره‌كى شێوازى حوكمڕانیه، هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌قى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م شێوه حوكمڕانیه‌مان ناوناوه ده‌سه‌ڵات، ده‌سه‌ڵات كاتێ ده‌سه‌ڵاته كه شه‌رعیه‌تى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌تى نه‌بێت ئه‌وه هێزێكى كۆنترۆڵكه‌رى سه‌ركوتكه‌ره، به‌ڵام ئێستا ئه‌بینین چۆن ئه‌م هێزه قه‌یرانى شه‌رعیه‌تى هه‌یه.
ناوبراو کە راوێژکاری سەرۆکی پەرلەمان بو لەسەر پشکی گۆڕان، جەختی کردەوە، كرۆكى فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه ئه‌وه‌بو چۆن پەرله‌مان به‌هێز بكه‌ین، ئێمە دەمانویست پەرله‌مانێكى كارامان هه‌بێت و به قازانجى خەڵک چاودێرى حكومه‌ت بكات و یاسا ده‌ربكات، ئه‌و سیستمه‌ى ئێمه دەمانەوێ سیستمێكى پەرله‌مانیه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مانه به‌بێ رێگرى و توندوتیژى به‌ڕێوه بچوایه ئێمه ئێستا به ئێره نه‌ئه‌گه‌یشتین.
ئاماژەی بەوەکرد، له هه‌رێم خه‌سڵه‌ته دیكتاتۆریه‌كان هه‌ن، به‌وه‌ى كه‌سێك ئه‌یه‌وێت تا مردن له پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا بێت، جگەلەوەش خه‌سڵه‌تێکى تری دیكتاتۆرى بونى هه‌یه بریتیه له‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌ترسن له‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات نه‌بن. سیستمه‌كه وا داڕێژراوه، ئه‌گه‌ر پاره نه‌بێت پۆستت نابێ، ئه‌گه‌ر پۆستت نه‌بێ چه‌كت نابێ. ئه‌گه‌ر چه‌كت نه‌بێ پاره‌و پۆستت نابێ.
دەقی چاوپێکەوتنەکە
ئامادەکردنی / لەیلا جەمال
شکستی شانزەی ئۆکتۆبەر بنبەستی شکستی سیستمی حوکمڕانی (سەرۆکایەتی – ناشەرعی) هەرێمی کوردستان بو.
لە هەشت ساڵی رابردودا بەهۆی سەرهەڵدانی بیری چاکسازی و بنەبڕکردنی گەندەڵی، کە لە دروستبونی بزوتنەوەی گۆڕاندا فۆرمەڵە بو، کورد لە باشوری کوردستان دەرگای دەرفەتێکی مێژویی بەڕودا کرایەوە بۆ چاکسازی کردن لە سیستمی حوکمڕانیدا، لەسەر بنەمای پشت بەستن بە بنەما شەرعی و دیموکراتیەکان، هەروەها دامەزراندنی ئابوریەکی بەهێز و بەڕێوەبردنی شەفاف بۆ دەستەبەرکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاونیشتمانیان، بەڵام پەکخستنی پەرلەمان کە دواتر بەلاڕێدا بردنی سیاسەتی هەرێمی لێکەوتەوە، مێژوی سیاسی و حوکمڕانی پارتی و یەکێتی لە روانگەی نێودەوڵەتیەوە کۆتایی پێهێنا.
لەسەر ئاستی ناوخۆ، بزوتنەوەی گۆڕان وەک دوەم هێزی سیاسی بڕیاریدا ببێتە ئۆپۆزسیۆن و لەو چوارچێوەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دەستی لەکار کێشایەوە.
هەرێمی کوردستان، لە دیدی هاونیشمانیانەوە، گۆڕانکاری ریشەیی هەڵدەگرێت. ئاڕاستەی پاڵپشتیە نێودەوڵەتیەکانیش روەو پشگیری کردنی رەوتی دیموکراسی و ئازادی و چاکسازین.
لە میانی زنجیرەیەک چاوپێکەوتندا، دەسکەوتەکانی خەباتی پەرلەمانی لە رابردو، دەرفەتەکانی سەرکەوتنی رەوتی دیموکراسی و چاکسازی، بنەبڕکردنی گەندەڵی بۆ ئایندە، دەخەینەڕو، لەگەڵ میکانیزمە جیاوازەکان بۆ کۆتایی هێنان بە مۆتەکەی دیکتاتۆری لەهەرێمی کوردستان.
* تایبه‌تمه‌ندى دۆخى ئێمه له روى سیاسیه‌وه چۆن تایبه‌تمه‌ندیه‌كه، به‌پێى تایبه‌تمه‌ندیه‌كه‌ی چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: ئه‌م جۆره حكومه‌تانه، هاوشێوه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم نه حكومه‌تى سه‌رده‌میانه‌ن به شێوه‌یه‌كى مۆدێرن، نه حكومه‌تى ته‌قلیدین به شێوه‌یه‌كى ته‌قلیدى، به‌ڵكو تێكه‌ڵه‌یه‌كن له‌هه‌ر دو شێوه‌كه، ره‌هه‌نده خراپه‌كانى مۆدێرنه‌و ته‌قلیدیان وه‌رگرتوه، بۆ ئه‌وه‌ى چۆن بیرۆكراسیه‌ت به‌كار بێنن، ته‌كنه‌لۆژیا به‌كاربێنن، هێز به‌كاربێنن، سیستمى حوكمڕانى هه‌بونى ده‌زگاكان داڕشتنى ده‌زگاكان به‌جۆرێ نه‌بێته هۆى گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵگه له ته‌قلیده‌وه بۆ مۆدێرن، به‌ڵكو زیاتر ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى چۆن كۆمه‌ڵگه كۆنترۆڵ بكرێ و به‌ره‌و ته‌قلیدى بونى زیاترى ئه‌بات، ئه‌مه وا ده‌كات ئیشكردن له‌م كۆمه‌ڵگایه‌نه زۆر سه‌خت بێت، چو‌نكه تۆ له به‌رده‌م جۆرێك له سیستەمدایت كه شوناسێكى دیاریكراوى نیه به شێوه‌یه‌كى وا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات كه رۆژێك ته‌قلیدیه رۆژێك مۆدێرنه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هیچ كامیان نیه.
هه‌ڵه‌یه‌كى زه‌قى ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌م شێوه حوكمڕانیه‌مان ناوناوه ده‌سه‌ڵات، چو‌نكه ده‌سه‌ڵات له خۆیدا شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێ، واته ده‌سه‌ڵات كاتێ ده‌سه‌ڵاته كه شه‌رعیه‌تى هه‌بێت، ئه‌گه‌ر شه‌رعیه‌تى نه‌بێت ئه‌وه هێزێكى كۆنترۆڵكه‌رى سه‌ركوتكه‌ره، به‌ڵام ئێستا ئه‌بینین چۆن ئه‌م هێزه قه‌یرانى شه‌رعیه‌تى هه‌یه.
له‌سه‌ر شه‌رعیه‌ت گرنگه بزانین چۆن شه‌رعیه‌ت پێناسه ده‌كه‌ین، هه‌ر كات زۆرینه‌ى خه‌ڵك بڕوایان وابو ئه‌و سیسته‌مه له پێناوى ئه‌وان به‌ڕێوه ناچێت ئه‌وه ئه‌و سیسته‌مه شه‌رعیه‌تى نیه، خۆى شه‌رعیه‌ت بریتییه له هه‌ستى خه‌ڵك یان هه‌ڵوێستى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ى كه هه‌یه، ئێمه ئه‌گه‌ر بێت‌و راپرسیه‌كى به‌رفراوان بكه‌ین له كوردستان بە شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان ئەبینین كه ئه‌و هه‌ڵوێست و هه‌ستكردنه به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌ى كه هه‌یه به‌جۆرێكه كه ناتوانین شه‌رعیه‌تى له‌سه‌ر بنیادبنێین.
* ئێستا گرفتى شه‌رعیه‌ت هه‌یه‌و قوڵبونه‌وه‌ى ململانێكان به‌هۆى قوڵبونه‌وه‌ى ئه‌م گرفته‌وه بو، هه‌وڵئه‌درا ئه‌مه چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌ڵام له‌مپه‌ر دروستكرا، بۆیه قه‌یرانه‌كان قوڵتر بونه‌وه، هه‌مو ئه‌مانه ته‌عریفكردنى سیستمه‌كه‌ى ئاڵۆزتر نه‌كردوه؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: شه‌رعیه‌ت كێشه‌یه‌كى ئاڵۆزى زۆربه‌ى سیستمه‌كانى ئه‌م ناوچه‌یه‌یه‌و پرسێكى زۆر گرنگه‌و پردى په‌یوه‌ندى نێوان سیستم و حكومه‌ته، پردى په‌یوه‌ندى نێوان خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاته. ئه‌گه‌ر ئه‌م پرده نه‌بێت له‌یه‌ك پچڕانێك هه‌یه، په‌یوه‌ندى و له‌یه‌كتێگه‌یشتن نابێت. سیقه نابێت، گرنگترین شت له حوكمڕانیدا ئه‌وه‌یه سیقه هه‌بێت. تا خه‌ڵك و حكومه‌ت هه‌ریه‌ك به ئاڕاسته‌یه‌كى جیاوازدا نه‌ڕوات، ئه‌م بێ متمانه‌ییه بینیمان له سوریا چ ده‌ره‌نجامێكى لێكه‌وته‌وه.
كاتێك ده‌ره‌نجام ئه‌گه‌ین به شوێنێك ترس و تۆقاندن جۆرى په‌یوه‌ندى بێت، به‌كارهێنانى هێز جۆرى په‌یوه‌ندى بێت، هه‌ڕه‌شه‌كردن جۆرى په‌یوه‌ندى بێت له ئه‌نجامدا تۆ نا‌توانیت بونیادى سیستمێكى دادپه‌روه‌ر بنێیت، چه‌نكه هه‌مو شتێك له‌سه‌ر بنەمای ئه‌وه درو‌ست ده‌بێت چۆن خۆم بهێڵمه‌وه، چۆن خۆم بپارێزم و چۆن درێژه به مانه‌وه‌م بده‌م. ئه‌مانه وا ئه‌كات دۆخێك بێته ئاراوه له‌سه‌ر ئاسایش (securitisation) درو‌ست ببێت. كه له‌سه‌ر ئاسایش درو‌ست بو كه‌واته هه‌مو بڕیارێك له ترس‌و تۆقاندنه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ.
* ئه‌م ترسه له خه‌ڵكه‌وه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات له ئێستادا له هه‌رێمى كوردستان دروستبوه؟
د.سه‌ردار عه‌زیز: هه‌رێمى كوردستان به جۆرێك داڕێژراوه كه قۆرخكارى كرۆكى سه‌ره‌كى شێوازى حوكمڕانیه، بژێوى قۆرخكراوه، ئیش فۆرخكراوه، بازرگانى قۆرخكراوه، نوێنه‌رایه‌تى قۆرخكراوه، حوكمڕانى قۆرخكراوه، ئه‌م قۆرخكاریه گه‌یشتۆته شوێنێك سیستمى ئابورى هه‌رێم به‌جۆرێك داڕێژراوه كه زۆرینه‌ى خه‌ڵكى كوردستان بژێویان ئه‌بێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات یان نوخبه‌ى ده‌سه‌ڵات بێت. بۆ ئه‌وه‌ى رامبكرێن.
پرۆسه‌ى رامكردنى خه‌ڵك له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى ئابورى وه‌همى دامه‌زرابو، بۆ نمونه ئه‌بێت پاره‌یه‌كى زۆر له به‌غداوه بێت، نه‌وتى هه‌رێم بفرۆشرێ،و نرخى نه‌وتیش سه‌د دۆلار بێت و هیچ رێگریه‌كیش له ئارایا نه‌بێت، هه‌ر یه‌ك له‌م بنه‌مایانه شكستیان هێنا، نرخى نه‌وت هه‌ڵبه‌زو دابه‌ز ئه‌كات، ئه‌مه نه‌خوێندنه‌وه‌یه‌كى واقعى و زانستى بازاڕى نه‌وت بو، چو‌نكه نرخى نه‌وت جێگیر نیه‌و گۆڕانكاریه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى تۆى نه‌وتفرۆشایه. به تایبه‌ت كاتێك تۆ بڕێكى زۆر كه‌م نه‌وت ئه‌فرۆشى به‌راورد به وڵاتانى دیكه‌ى نه‌وتى.بۆیه هه‌میشه ئابوریه‌كى هه‌ڵبه‌زودابه‌زت هه‌بێت.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بیرنه‌كردنه‌وه له‌وه‌ى چۆن ئه‌توانى، ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكه‌یته‌وه كاتێك نه‌وت سه‌د دۆلار نیه كاتێك ئه‌و بۆشاییانه هه‌یه، كاتێك بودجه‌ى به‌غدا نایه‌ت، ئه‌گه‌ر كورتى بكه‌ینه‌وه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به دو جۆر داهاته، داهاتێك بۆ خه‌ڵك، داهاتێكیان بۆ گه‌نده‌ڵه‌كان، ئێستا نه به‌شى خه‌ڵك هه‌یه‌و نه به‌شى گه‌نده‌ڵه‌كان. له ئه‌نجامدا ئه‌و قه‌یرانه درو‌ست ئه‌بێت، هیواى چاكسازى نیه تا ئه‌و چینه‌ى كه به‌شى زۆرى داهاته‌كه ئه‌به‌ن كه چینى گه‌نده‌ڵه‌كه‌یه تا له‌ناو كایه‌یی سیسته‌مه‌كه‌یا بمێننه‌وه، چو‌نكه ئه‌وان ئه‌و به‌شه‌ى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رمایه درو‌ست ببێت، سه‌رمایه‌ی به‌ره‌و پێشچون و گۆڕانكارى دروستببێت ئه‌یمژن و ئه‌یبه‌ن بۆ خۆیان. هه‌مو سیستمى ئابورى دونیا شێوازى بازنه‌یی هه‌یه، پاره یێته ناو كۆمه‌ڵگه جارێكى تر ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ حكومه‌ت ، و ئه‌گه‌ڕێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگه، به‌ڵام ئابورى هه‌رێم به راسته‌هێڵێكدا ئه‌ڕوات واته پاره ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگه.
ئێستا قسه له‌سه‌ر سیستمى باج ئه‌كرێت، له راستیدا له سیستمێكى نا دیموكراسیدا تۆ ناتوانى سیستمى باجێكى سه‌ركه‌وتو درو‌ست بكه‌یت. چو‌نكه په‌یوه‌ندیه‌كى گرنگ هه‌یه له نێوان باج و نوێنه‌رایه‌تى، واته ئه‌گه‌ر بێت و من باج بده‌م به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تى نه‌كرێم، كاتێك من كاره‌كه‌م و باج ئه‌یه‌م، ئه‌و حكومه‌ت به‌و شێوه‌یه كار نه‌كات كه من ئه‌مه‌وێ ئه‌وه له ئه‌نجامدا ئه‌بێت به جۆرێك به زۆر پاره لێسه‌ندن له برى باج، بۆیه سیستمى باج ئه‌بێ له‌گه‌ڵ دیموكراسیه‌تدا پێكه‌وه گه‌شه بكه‌ن.
* دیدى به‌دیل چیه به‌رامبه‌ر به‌لاڕێدا بردنى كۆى سیستمه‌كه، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م كێشه ئاڵۆزانه له ئارادایه، یان وه‌ك چۆن هه‌رێم ده‌رگیره له‌گه‌ڵ چه‌ندان قه‌یرانى قوڵ، ده‌رگیریشه له‌گه‌ڵ نه‌بونى روئیای به‌دیل؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: دیدى هه‌نوكه‌یی ئه‌وه‌یه ئێستا پێویسته چى بكرێ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه بوه‌ستێنى بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه خراپتر نه‌بێت. له مام ناوه‌ندا ئه‌بێت چى بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ى بیگۆڕى، له درێژخایه‌ندا چۆن به‌ره‌و باشى به‌رى، ئه‌م پلانڕێژیه ته‌نانه‌ت ئێمه وه‌ك فكریش نیمانه به داخه‌وه، له‌ڕوى ئه‌وه‌ى داهات چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ، ئه‌م سێركڵه چۆن دروستبكرێ له كۆمه‌ڵگه‌وه به چ دیدێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێ، ئه‌مانه هیچ دانه‌ڕێژراوه. چو‌نكه كێشه‌ى نوخبه‌ى سیاسى هه‌رێم ئه‌وه‌یه پێیوایه ئه‌گه‌ر هاتو داهات له‌ده‌ست ده‌رچێت ئه‌وه نامێنم. ئه‌م دیده جۆرێك له مۆته‌كه‌ى درو‌ست كردوه ناتوانى سیستمه‌ى ئابورى له‌سه‌ر بنیاد بنێیت.
ناتوانرێ بازاڕ ئازاد بێت خه‌ڵك كێبڕكێ بكه‌ن. هه‌وڵبده‌ن خه‌ڵك شتى نوێ بێنن به‌بێ رێگرى كار بكه‌ن، ئه‌وكات سه‌رمایه‌گوزارى رو ئه‌یات، به‌ڕاستى ئه‌گه‌ر ئێمه له‌سه‌ر كاپیتاڵیزم قسه بكه‌ین ئه‌وه به‌بێ قه‌رز ناڕوات به‌ڕێوه. سیستمى دراو بیرلێنه‌كراوه‌یه‌و زۆر ئاڵۆزه. بۆیه پلانى هه‌نوكویمان ئه‌وه‌یه چۆن خه‌ڵك له برسێتى رزگار بكه‌ین. چۆن خه‌ڵك له‌وه رزگار بكه‌ین نه‌گاته دۆخێك بڵێت هیچم نه‌ماوه له ده‌ستى به‌م با ته‌خت و تاراجى تێك به‌م.
چاكسازى له دۆخێكى پڕ توندوتیژى و ناسه‌قامگیرى و برسێتى ئه‌سته‌مه بكرێ، ئه‌بێ بیر له‌وه بكرێته‌وه پلانى هه‌نوكه‌یی چیه، ئه‌بێ چۆن دۆخه‌كه هێمن بكه‌یته‌وه، چۆن بژێوى دابین بكه‌یت، و پاشان هه‌نگاوى ئه‌وه بنێیت چۆن ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بێنیته ئاراوه، ئه‌ڵته‌رناتیڤ ئاسانه له كوردستان، چو‌نكه ئه‌و سیستمه‌ى هه‌یه ئه‌وه‌نه خراپه هه‌ر سیستمێك بێنیت له‌و باشتره، چو‌نكه ئه‌م سیستمه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێ بنه‌ما درو‌ست بوه هه‌مو تواناى مرۆڤ ئه‌كوژێ.
* تۆ راوێژكارى سه‌رۆكى پەرله‌مان بویت له‌سه‌ر پشكى گۆڕان، ئه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ كردویه‌تى چى بوه؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: مێژوى چه‌ند ساڵى رابردو شایه‌ته بۆ ئه‌وه‌ى ویستومانه پەرله‌مان به ئاقارێكدا به‌رین كه كارا بێت، باڵاترین ده‌زگا بێت، چاو‌دێر بێت، داڕێژه‌رى یاسا بێت. ئه‌گه‌ر بێت و ئێمه پەرله‌مانێكى كارامان هه‌بێت و به قازانجى خەڵک چاودێرى حكومه‌ت بكات و یاسا ده‌ربكات، ئه‌و سیستمه‌ى ئێمه ئه‌مانه‌وێ سیستمێكى پەرله‌مانیه، ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مانه به‌بێ رێگرى توندوتیژى به‌ڕێوه بچوایه ئێمه ئێستا به ئێره نه‌ئه‌گه‌یشتین، چو‌نكه هه‌رێمى كوردستان پڕه له جیاوازى، ئه‌م جیاوازیانه ته‌نها له ناو ده‌زگایه‌كى وه‌ك پەرلەمان ئه‌توانرێ نوێنه‌رایه‌تیان بدرێتێ جێگه‌یان بكرێته‌وه و بواریان بدرێتێ به‌وه‌ى چۆن بتوانن نوێنه‌رى خۆیان بن و راى خۆیان هه‌بێت و پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن.
كرۆكى سیستمى پەرله‌مانى بریتیه له‌وه‌ى تۆ چۆن له رێى گفتوگۆ‌و لۆجیكه‌وه ئه‌توانى جیاوازیه‌كان له‌یه‌ك نزیك بكه‌یته‌وه‌و هاوبه‌شیه‌ك درو‌ست بكه‌یت. بێ ئه‌وه‌ى هێز به‌كار بێنیت بۆ سه‌پاندن یان بۆ په‌راوێزخستن و بۆ بێده‌نگكردن. مێژو شایه‌ته ئێمه به‌م ئاقاره‌دا چ له ئاستى ناوه‌وه چ له ئاستى ده‌ره‌وه كارمان كردوه. له سه‌رده‌مى ئێمه‌دا پەرله‌مان له ئاستى دیبلۆماسی چالاك بو، و له چه‌ندین ئاستى دیكه‌دا چالاك بو.
* به‌ریه‌ككه‌وتنى ئاڕاسته‌ى دیموكراسى و ئاڕاسته‌ى هێز سه‌نته‌رى، لێكه‌وته‌كانى چى بون؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: ده‌بێت ئه‌وه له‌به‌ر چاوبگرین، ئه‌زمونى گه‌لان پێمان ئه‌ڵێ دیموكراسى هه‌رگیز به ئاسانى و به خێرایی به‌دى نایه‌ت، كه‌س به خۆشى ده‌ستبه‌ردارى ده‌سه‌ڵات و هێزى نه‌بوه، ئه‌بێ بنه‌مایه‌كى وا دابڕێژرێ كه‌س قۆرخى هێز نه‌كات، هێز له ده‌ست سیستمى ده‌وڵه‌تدا بێت، یه‌كێك له كێشه‌كانى هه‌رێم ئه‌وه‌یه هێز په‌رته‌وازه‌یه، له ململانێیایه، ئه‌م هێزانه ته‌نها هێز نین، به‌ڵكو ده‌ستیان هه‌یه له داڕشتنى سیستمى سیاسى و ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى.
به داخه‌وه ئێمه جاران پێمان وابو دو هێزمان هه‌یه ئێستا له دو هێز زیاترن. تا دێت هێزه‌كانى كوردستان له په‌رته‌وازه‌بون و دابه‌شبونى زیاتردان. ئه‌مه وایكردوه ئیشى یه‌كه‌مى ئێمه ئه‌وه بێت كه چۆن هێز رێكبخه‌ین،و بیه‌ینه ده‌ستى كێ، چۆن به‌ڕێوه بچێ، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له مه‌دا پشتیوانى ئێمه‌یه كه به‌م شێوه‌یه حوكمدارى ناكرێت، ناكرێت تۆ چه‌ندین هێزت هه‌بێت و هیچكام له‌م هێزانه گوێ به یاسا نه‌یات. نه‌یه‌ته ژێر بارى ئه‌وه‌ى كه چۆن به‌ڕێوه ئه‌چێ دارایی له كوێوه دێت. چۆن رێك ئه‌خرێ و له پێناوى چیدا، و وه‌لائى بۆ كێ ده‌بێ.
ئێمه به‌رچاومان رون بوه كه ئه‌م رێگایه درێژه، به‌ڵام ئه‌بێ ده‌ستى پێ بكه‌ین.
*ئه‌بێ ده‌ستى پێبكه‌ن، یان ده‌ستى پێكراوه؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: ده‌ستمان پێكردوه، كرۆكى فه‌لسه‌فه‌ى ئێمه ئه‌وه‌بو چۆن پەرله‌مان به‌هێز بكه‌ین.
*خه‌سڵه‌ته دیكتاتۆرى و دیموكراسیه‌كانى سیستمى سیاسى هه‌رێم چین؟
د. سه‌ردار عه‌زیز: دیكتاتۆریه‌ت ره‌گه‌كه‌ى ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئیمپراتۆریه‌تى رۆمانى به ماناى ئه‌وه‌ی له ساته‌وه‌ختێكى قه‌یراناویدا ده‌سه‌ڵات ئه‌به‌خشرێته كه‌سێك بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان راپه‌ڕێنێ، چو‌نكه له‌وه ئه‌چێ كاتى نه‌بێت هه‌مو قسه بكه‌ن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان به‌هۆى خێرایی روداوه‌كان و قه‌یراناوى دۆخه‌كه، ئه‌مه پێمان ئه‌ڵێت له سیستمى رۆژئاوایی دیكتاتۆریه‌ت بریتیه له دۆخێكى هه‌نوكه‌یی دۆخێكى قه‌یراناوى، عورفى و نائاسایی. به‌ڵام له عه‌قڵیه‌تى خۆرهه‌ڵاتیدا دیكتاتۆریه‌ت جۆرێكى سه‌ره‌كى سیستمى حوكمڕانیه. ئێمه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م عه‌قڵیه‌ته دیموكراسى بكه‌ین پێویستمان به‌وه‌یه ئه‌م كه‌لتوره بگۆڕین به‌وه‌ى دیموكراسى بكه‌ینه شێوازى حوكمڕانى له هه‌رێمى كوردستان.
له هه‌رێم خه‌سڵه‌ته دیكتاتۆریه‌كان هه‌ن، به‌وه‌ى كه‌سێك ئه‌یه‌وێت تا مردن له پێگه‌ى ده‌سه‌ڵاتدا بێت. یه‌كێكى تر بونى مه‌كته‌بى سیاسى له ناو حیزبه‌كانه. ئه‌م ته‌قلیدى شێوازى به‌ڕێوه بردنى حیزبه شیوعیه‌كانى ئه‌وروپاى رۆژهه‌لاتى سه‌رده‌مى یه‌كێتى سۆڤیه‌ته، ئه‌مه خۆى ئه‌بینێته‌وه له حكومه‌تى حیزب، ئه‌م حكومه‌تى حیزبه خۆى له‌وه‌دا ئه‌بینێته‌وه كه‌سێك له پۆستێكدایه بۆ هه‌میشه، به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ، یان ناڕاسته‌وخۆ، ئه‌یه‌وێت خاوه‌نى زۆرترین ده‌سه‌ڵات بێت، حوكمى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێكه له‌جۆره‌كانى حوكمى ستالینى دیكتاتۆرى. تا ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیه‌ی مه‌كته‌ب سیاسیه حكومی و حیزبیه نه‌پچڕێنرێت ئێمه ناتوانین قسه له‌سه‌ر دیموكراسى راسته‌قینه بكه‌ین له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى.
خه‌سڵه‌تێكى تر‌ى دیكتاتۆرى بریتیه له نه‌بونى عه‌قڵیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به پۆست، حوكمڕانى بریتیه له‌وه‌ى كه تۆ رائه‌سپێردرێیت له لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه بۆ ئه‌وه‌ى به كارێك هه‌ڵسیت بۆ ماوه‌یه‌ك. تێنه‌گه‌یشتن له‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كى قوڵى سیستمه دیكتاتۆریه‌كانه. خه‌ڵكێك وا بیر ئه‌كاته‌وه پۆستێك بۆ ئه‌وه تا مردن. ده‌سه‌ڵات وا نابینرێت له خه‌ڵكه‌وه ئه‌به‌خشرێ به كه‌سێك، به‌ڵكو وا ئه‌بینرێت كه كه‌سێك هه‌یه‌تى بۆ خۆى یان خۆى خاوه‌نیه‌تى یان شایه‌نیه‌تى. ئه‌مه خه‌سڵه‌تێكى تر‌ى دیكتاتۆرى بونه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه.
جۆرێكى تر له خه‌سڵه‌تى دیكتاتۆرى كه له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه بونى هه‌یه بریتیه له‌وه‌ى خه‌ڵكى ئه‌ترسن له‌وه‌ى له ده‌سه‌ڵات نه‌بن. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى سێ بابه‌ت هه‌ن ته‌غزیه‌ی كرۆكى دیكتاتۆریه‌ت ئه‌كه‌ن، یه‌ك، پۆست چۆن ئه‌بینرێت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ. دو، چه‌ك چۆن ئه‌بینرێت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌ركێ، سێ؛ پاره چۆن ئه‌بینرێت و مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌كرێ. ئه‌م سێ خه‌سڵه‌ت پێكهێنه‌رى كه‌لتورى سیاسى و ئاگایی سیاسین له كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه.
سیستمه‌كه وا داڕێژراوه، ئه‌گه‌ر پاره نه‌بێت پۆستت نابێ، ئه‌گه‌ر پۆستت نه‌بێ چه‌كت نابێ. ئه‌گه‌ر چه‌كت نه‌بێ پاره‌و پۆستت نابێ. له ناو دۆخێكى له‌م شێوه‌یه‌دا به‌ئاسانى ناتوانى په‌ره به دیموكراسیه‌ت بده‌یت. خه‌ڵكانێك بێن و بڕوایان به‌وه بێت ره‌نگه سه‌ركه‌وتو نه‌بن له كاره‌كه‌یان. جارێكى تر هه‌وڵبه‌ن یان وازبێنن و پێویستیان به پاره‌و چه‌ك نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌نه پۆست، به‌ڵكو پێویستیان به لۆجیك و رازیكردن و گه‌یاندنى په‌یام هه‌بێت. هه‌مو ئه‌مه ره‌وتێكى زۆر جیاوازتره له‌وه‌ى ئێمه هه‌مانه له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى.
ئه‌وه‌ى گرنگه بۆ په‌ره‌دان به ئاڕاسته‌ى دیموكراسى و پرۆسه‌ى دیموكراتیزه‌كردن ئه‌وه‌یه له قه‌یرانیشدا به هێمنى بیربكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر نه‌كه‌ین. زۆرگرنگه بزانین ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا هه‌یه به‌رهه‌مى ئێستا نیه، به‌ڵكو به‌رهه‌مى بیست ساڵ و به‌رهه‌مى ساڵانێكه. ئه‌وه‌ى من خوازیارم ئه‌وه‌یه توشى جۆرێك له راچڵه‌كان ببین به جیاواز بیر له هه‌مو شێوازى ژیانمان بكه‌ینه‌وه. له‌وه‌ى چۆن له توندوتیژى و هێزو پێگه ئه‌ڕوانین. له پۆست و سیاسه‌ت و پۆست ئه‌ڕوانین.
تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه نازانێ دوژمنى كێیه‌و دۆستى كێیه تائێستا نازانێ چۆن له‌گه‌ڵ جیاوازیه‌كاندا مامه‌ڵه بكات. تا ئێستا نازانێ ده‌زگا چیه، دیموكراسى چیه، دیموكراسى واته حوكمى خه‌ڵك، به‌ڵام حوكمى خه‌ڵك پێویسته له رێگه‌ى ده‌ستورێكه‌وه بێت ئێمه ده‌ستورێكمان نیه، دیموكراسى پێویسته له رێگه‌ى حوكمى یاساوه بێت ئێمه حوكمى یاسامان نیه. كێشه‌كه ئه‌وه‌یه ئێمه شته‌كان ئه‌ڵێین، به‌ڵام كار بۆ ئه‌وه ناكه‌ین چۆن ئه‌و ئامڕازانه بهێنینه ئاراوه كه دیموكراسى ئه‌چه‌سپێنن، ئێمه كه قسه له‌سه‌ر پەرله‌مان ئه‌كه‌ین به‌بێ پەرله‌مان دیموكراسى نایه‌ته دى. به ده‌ستورو حوكمى یاسا‌و جیاكردنه‌وه‌ى هێز له كایه‌ی سیاسه‌ت دیموكراسى نابێت.