(سبەی):
رۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاشکرای دەکات؛ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی رێكخراوی داعش له عێراق نه‌ماوه و هه‌ڵاتوه بۆ كیشوه‌ری ئه‌فەریقا.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی له راپۆرتێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە، بڵاوی كرد‌وەتەوە: ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سەرۆکی دەوڵەتی خەڵافەتی ئیسلامی (داعش) له عێراق هه‌ڵاتوه و ئێستا له شوێنێكی پارێزراودایه له كیشوه‌ری ئه‌فەریقا.
ناجح ئیبراهیم، کە رێبه‌ری پێشوی گروپێكی ئیسلامییه به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه: پێده‌چێت ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له شوێنێكی وه‌كو باكوری چاد یان ناوچه‌یه‌كی سنوری نێوان جه‌زائیر و نه‌یجه‌ردا بێت كه یاسای تێدا نییه.
به‌ر له (18) مانگ و لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنی موسڵدا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا ئاشكرایان كرد؛ ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی له عێراق هه‌ڵاتوه به‌ره‌و ناوچه‌ی ئه‌بو كه‌مالی سوریا له‌سه‌ر سنوری سنوری نیشتەجێ بوە، بەڵام دوای کۆنترۆڵ کردنەوەی شارۆچکەکە هیچ شوێنەوارێکی بەغدادی نەدۆزرایەوە.