(سبەی):
تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ناوچه‌ی جندرێس و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش ناوچه‌ی (بلبل) له كانتۆنی عه‌فرین بۆردومان ده‌كه‌ن و شەڕڤانانیش ئاشکرای دەکەن دوێنێ (16)سه‌رباز و چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن کوژراون.
بۆ رۆژی شه‌شه‌م له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین به‌رده‌وامه و به‌پێی هه‌واڵی میدیاكانی رۆژئاوای كوردستان، ئه‌مڕۆ جارێكی دیکە تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا ده‌ستیان به تۆبباران كردنی ناوچه‌ی جندرێس له كانتۆنی عه‌فرین كردوه، هاوكات فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی بلبلیان له‌و كانتۆنه بۆردومان كردوه.
سەرچاوەیەک لە هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد له شه‌ڕه‌كانی دوێنێدا له ناوچه جیاوازه‌كانی كانتۆنی عه‌فرین (16) سه‌رباز و چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا كوژراون.
هاوکات فه‌رمانده‌ی عه‌فرینی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان (یه‌په‌ژه) له باره‌ی شه‌ڕه‌كانی عه‌فرین، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردوە کە ئه‌مڕۆ شەش رۆژه شه‌ڕی قورس له ناوچه جیاكانی كانتۆنه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام شه‌ڕڤانان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌توندی به‌رگریی ده‌كه‌ن و تا ئێستا رێگه‌یان نه‌داوه توركیا بچێته ناو عه‌فرینه‌وه.
ئاشکرای کرد؛ له‌و شه‌ڕانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی توركیا و چه‌كدارانی سه‌ر به‌و وڵاته كوژراون، به‌ڵام توركیا راستیه‌كان ده‌شارێته‌وه.