(سبەی):
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه كۆنگره‌ی ماڵئاوایی بۆ خافێر ماسكیرانۆی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌نجامدا و ئاشکرای کرد؛ په‌یوه‌ندی به یانه هیبی فۆرچنه‌ی چینییه‌وه ده‌كات.
له باره‌گای سه‌ره‌كی به‌رشه‌لۆنه به‌ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و یاریزانه‌كان، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ماڵئاوایی بۆ خافێر ماسكیرانۆ ئه‌نجامدا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا به‌رشه‌لۆنه ئاشكرای كرد: ماسكیرانۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی هیبی فۆرچنه‌ی چینییه‌وه ده‌كات و رۆژی هه‌ینی ده‌چێته ئه‌و یانه‌یه‌وه.
ماسكیرانۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەو چەند ساڵەی لە یانە کەتەلۆنییەکە بوە و رایگەیاند: هه‌رگیز بیرم له‌وه نه‌كردوته‌وه بتوانم ببمه به‌شێك له مێژوی ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام ئێستا راستی ئه‌و خه‌ونه ده‌بینم.
وتیشی: له‌گه‌ڵ ڤالڤێردی قسه‌ی زۆرمان كرد، هه‌ردوكمان له‌یه‌كتێگه‌یشتین، كاتێك ته‌مه‌نت به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌چێت، ده‌زانیت كه ئه‌ركی راهێنه‌ر زۆر قورستره له یاریزان، بۆیه من زۆر سوپاسی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و ده‌كه‌م.