(سبەی):
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كگرتوی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان داواده‌كه‌ن چیتركات به فیڕۆنه‌درێت و واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاریبكرێت چونكه هیچ پاساوێك نیه بۆ دواخستنی، كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێمیش بۆ دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كۆببنه‌وه بۆ دیاریكردنی ئه‌و واده‌یه.
سێ هه‌فته‌یه كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمه بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان كوردستاندا كۆبێته‌وه بۆ دیاریكردنی واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام به‌وته‌ی كۆمسیۆن حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مته‌رخه‌مه له ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه.
بەوتەی كارزان گه‌ردی، ئه‌ندامی ژوری هه‌ڵبژاردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان؛ هیچ پاساوێك نییه بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن و پێویسته چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌درێت.
هاوکات به بۆچونی كه‌مال محه‌مه‌د، كارگێڕی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی؛ ئه‌وانه‌ی شكستیان له سیستمی حكمڕانیدا شكستیانهێناوه به‌تایبه‌تی دوای روداوه‌كانی دوای روداوه‌كانی (16) ئۆكتۆبه‌ر ترسیان له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه.
لای خۆیشییەوە هێمن ئه‌سكه‌نده‌ر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كگرتوی ئیسلامی یه‌كگرتوی ئیسلامی رایگەیاند؛ پاكنه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران به یه‌كێك له كێشه سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنن داده‌نێت و وتی: پێویسته كۆمسیۆن دڵنیایی بداته لایه‌نه سیاسییه‌كان.
هیچ لایه‌نێكی سیاسی هه‌رێم به ئاشكرا داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنی نه‌كردوه به‌ڵام یاریكردن به‌كات و به‌ده‌نگه‌وه‌نه‌هاتنی داواكارییه‌كانی كۆمسیۆن به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌شێكن له‌و راستیه‌ی كه هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی ترسیان هه‌یه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنو نایانه‌وێت هه‌ڵبژاردن بكرێت.