(سبەی):
په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی خزمه‌تكردن و باشكردنی گوزه‌رانی خه‌ڵك كاراكرایه‌وه، به‌ڵام هیچی نه‌كرد، ئێستا كه ئه‌ركێكی نیشتمانی به‌رامبه‌ر به عه‌فرین له‌سه‌رشانه به‌ڵام هه‌تا ئێستا هه‌ر بێده‌نگه، وه‌ك چۆن له‌به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و شكسته‌كانی حكومه‌ت و له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی زیاتری خاكی كوردستان بێده‌نگبو.
په‌رله‌مانی كوردستان كه ئێستا له‌خولی سێهه‌می به‌پێی یاسا ته‌واو كردوه تا هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو درێژكراوه‌ته‌وه پێكهاته‌ی په‌رله‌مان كه (111) كورسیه (11) كورسی له كه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان پێكدێت (17) فراكسیۆنیان پێكهێناوه.
هه‌رچه‌نده ئه‌م په‌رله‌مانه له‌م خوله‌یدا ته‌نیا ساڵ‌و نیوێك وه‌ك په‌رله‌مانێكی چالاك‌و كارا توانی كاربكات، دوای ئه‌وه به بڕیارێكی حیزبی له‌كارخرا و نزیكه‌ی دوساڵ داخرا، پاش ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی زۆر كرا كه په‌رله‌مان له پێناو باشكردنی ژیانی خه‌ڵك و خزمه‌تكردن كاراده‌كرێـته‌وه، له دوای كاراكردنه‌وه‌ی جگه له یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای به‌كرێدانی خانوبه‌ره، هیچی تر له‌م په‌رله‌مانی كوردستانه گفتوگۆی له‌باره‌وه نه‌كرا، كه له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتیدابێت به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ژیانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
به‌هار مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان به (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگه‌یاند؛ زۆرن ئه‌و پرۆژه یاسایانه‌ی كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یتوانی گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات، بۆنمونه په‌رله‌مان ده‌یتوانی به‌بڕیارێك سیستمی پاشه‌كه‌وتی موچه هه‌ڵبوشێنێته‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان توانای لێپرسینه‌وی له‌حكومه‌ت هه‌یه سه‌رباری چه‌ندین جار داواكاری په‌رله‌مانتاران بۆبانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان، ئه‌وانه‌ی به‌رپرسن له قه‌یرانی دارایی و هه‌مو ئه‌وشكستانه‌ی به‌سه‌ر حكومه‌تدا هاتوه، په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌یان لێبكات به‌ڵام ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌بری ئه‌وه ته‌نها میواندارییه‌كی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كرد ئه‌م ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیه نه‌یانتوانی حكومه‌ت بهێنێته ناوهۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان له‌دانیشتنێكی ئاشكرادا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات.
هه‌رچه‌ند وازیاتر له مانگێكه پرۆژه یاسای خانه نشینی له په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م په‌رله‌مان هیچی تری له‌باره‌وه نه‌كردوه، په‌رله‌مانی كوردستان هه‌رته‌نها له‌م پرۆژه یاسا‌و كاروچالاكیانه‌دا كه‌مته‌رخه‌م نەبوە، ته‌نانه‌ت له ئاستی پرسه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانیشدا دوای یاداشتی هه‌ردو فراكسیۆنی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسای په‌رله‌مانی كوردستان له سه‌ردۆخی عه‌فرین هه‌رچه‌ند چه‌ند فراكسیۆنێكی تریش به‌دوای گۆران‌و كۆمه‌ڵدا ئه‌و داوایه‌یان ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانكرد، ئه‌م په‌رله‌مانی كوردستان نه‌ك هه‌ر دانیشتنی نائاسایی نه‌كرد، به‌ڵكو به‌یاننامه‌یه‌كی ئیدانه‌كردنیشی ده‌رنه‌كرد، له‌كاتێكدا ئه‌و كاته‌ی یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مان بو و ئه‌وده‌مه‌ی مسته‌فا سه‌ید قادر وه‌زیری پێشمه‌رگه بو هێزی پێشمه‌رگه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆهاوكاری شه‌ره‌ڤانان له كۆبانی ره‌وانه‌كرا و شه‌ڕیان دژی داعش ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و په‌رله‌مانی كوردستانه‌ی كه ئێستا پارتی‌و یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌ن زۆرینه‌یه‌كیان بۆبه‌رژوه‌ندی حزبه‌كانیان پێكهێناوه له‌ترسی شه‌ڕی به‌رژوه‌ندی گرێبه‌سته چه‌ندین ساڵه‌ییه‌كانیان له‌خه‌می له‌ده‌ستدانی دۆستایه‌تی وڵاتێك كه‌له‌وه‌ته‌ی هه‌یه سه‌روه‌ری خاك‌و ئاو زه‌وی و ئاسمانی هه‌رێمی كوردستانی به‌زاندوه، ئیدانه‌كردنی توركیای پێ زۆره‌كه‌چی هاوخه‌می و به‌هاناوه چونی كوردی له رۆژئاوای كوردستان پێ شه‌رمه په‌رله‌مانێك كه هه‌ڵقوڵاوی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه یه‌كێكه له‌ده‌زگاو دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كان ئه‌مرۆ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی حزبی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
شاره‌زایه‌كی یاسایی له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌پرسێت په‌رله‌مان له‌باره‌ی قوتی ژیانی خه‌ڵك چیكرد؟ ئه‌ی هه‌ر خۆتان نه‌تانوت په‌رله‌مان كاراده‌كه‌ینه‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان؟ ده‌شپرسێت به‌ڕێزان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی خاكی هه‌رێم چیتان كرد كێ تان بانگهێشتی په‌رله‌مان كرد؟ ئێوه چیتان له‌سه‌ر كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غداد كرد؟ چی پرۆژه‌یه‌كی نیشتیمانیتان هه‌بو بۆ ئه‌و كێشانه؟ به‌ڵام ره‌نگه وەڵامی په‌رله‌مان هه‌مان قسه‌ی به‌پرسێكی حیزبی بێت، كه ده‌ڵێن كوردستان خه‌ته‌رێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره پێویسته هه‌رچی زوه روبه‌روی ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كیانه ببینه‌وه.