پشكۆ ناكام
دواجار پاش ئه‌وه‌ى ساڵى پار قیتاره‌كه‌ى (دۆڕاندۆم) خۆى كێشا به‌عه‌مودى نه‌خێره‌كانا، قیتاره‌كه تێكشكا و سایه‌قه‌كه‌ى به‌په‌له‌پرۆسكێ هه‌ڵهات و سه‌نه‌وى و هه‌رچى ئه‌وراقى قیتاره‌كه‌یه یاى به برازاكه‌ى و خۆشى له‌به‌رچاو ونبو.
هه‌روه‌ك ده‌رئه‌نجامێك بۆ له‌كاركه‌وتنى پرۆسه‌كه له‌مانگى ئه‌یلولى پار هه‌رێمى كوردستان چوه ئاو و زیاتر له‌نیوه‌ى خاكه‌كه‌ى له‌ده‌ست یاو ماده‌ى سه‌دو چل به‌ته‌نزیلاتى له‌سه‌دا په‌نجا خرایه مه‌زاته‌وه و بو به‌ماده‌ى حه‌فتا… ئیتر له‌وكاته‌وه ده‌وره‌كان گۆڕان، موفلیسه‌كان بون به‌قاسه‌دار و قاسه‌داره‌كان كه‌وتنه سواڵ و پاڕانه‌وه تا ئه‌و حه‌دده‌ى كه سه‌رۆكى به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ى بنه‌ماڵه بڵێ: من نه‌موتوه به‌غا موفلیسه به‌ڵكو وتومه به‌غا (موخلیسه !!) خه‌ڵك خۆى (ف) و (خ)كه‌ى تێكه‌ڵ كردوه.
(جه‌رده‌یى ئازاد) كه به‌ناو حكومه‌ته‌كه‌ى هه‌رێم ناوى لێ نابو (ئابوری ئازاد) نه‌ك هه‌ر فریاى بنه‌ماڵه و حكومه‌ته له‌ئه‌رز كه‌وتوه‌كه‌ى نه‌كه‌وت، به‌ڵكو كه‌وتنه ئه‌وه‌ى په‌نا بۆ نه‌یار و شۆڤێنیه‌كانى دوێنێى وه‌ك (مالیكى) به‌رن هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌مه خوایه له موفلیسى هه‌ولێر به‌غا هه‌ر موخلیس بێ و ئاوڕێكى خێریان لێ باته‌وه، هه‌ر ئه‌و مالیكیه‌ى كه سه‌رۆكى بنه‌ماڵه ئه‌یوت: ترسمان هه‌یه له‌وه‌ى مالیكى ئه‌و ته‌یاره جه‌نگیانه‌ى (ئێف 16) كڕیونى به‌كارى بهێنێ دژى هه‌رێم!…
كه‌چى ئێستا‌و (كالعاده) بنه‌ماڵه‌و به‌ناو حكومه‌ته هه‌رده‌م شكستخواردوه‌كه‌ى له‌پشتى په‌رده‌وه خه‌ریكى چرپه چرپن له‌گه‌ڵ مالیكى ته‌نانه‌ت تا حه‌دى رێكه‌وتنى سیاسیش ئاماده‌ن بۆ سازش و چۆكدادان… تۆ بڵێی ئه‌و (F16)انه‌ى مالیكى كه ترسى له‌سه‌ر هه‌رێم هه‌بو ئێستا بوبن به ته‌یاره‌ى مه‌ده‌نى و له‌به‌ینى هه‌ولێر و به‌غایا نه‌فه‌ر بێن و به‌رن! یان له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه كاتى خۆى سه‌رۆكى بنه‌ماڵه وتى: گه‌ر مالیكى ببێته‌وه به‌سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و یه‌كسه‌ر سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام دواى ناشتنى ریفراندۆم ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه رێی تێناچێ ته‌نها شتێك كه رێى تێئه‌چێ و له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى جێ به‌جێ ئه‌بێ ئه‌وه‌یه كه له هه‌مو شكسته یه‌ك له‌دوایەکە‌كانیان یه‌كسه‌ر به‌ده‌فته‌رى حسابات و قه‌رزه‌كانیانا ئه‌چنه‌وه‌و (خوله‌ى چه‌خماخساز ئه‌بێته‌وه به‌خوله چه‌خماخه) و هه‌مو هه‌وڵێك ئه‌یه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كه (ما‌و الوجهه)ێك یان رو سپێتیه‌ك بۆ خۆیان بهێڵنه‌وه كه ئه‌مه‌یان زۆر زه‌حمه‌ته، چونكه هه‌رێم دواى ئه‌و شكستانه‌ى له‌پاش مه‌رحوم ریفراندۆم توشى هاتوه ئیفلیجى كردوه تا ئه‌و راده‌یه‌ى كه خودى بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى ئه‌زانن قورسه جارێكى تر وه‌ك (ایام زمان) له‌سه‌ر چاوى خۆیان بوه‌ستن و به‌ناچارى و (شه‌قى زه‌مانه) بڕیاریان یاوه به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ناوچه‌كانى ماده‌ى (70) نه‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ى بیركه‌نه‌وه كه به‌فه‌لسه‌فه‌ى پارتى بێ شارێكى وه‌كو كه‌ركوك دڵى! كوردستانه، ئه‌ى له‌وه ناترسن ئه‌و دڵه جه‌ڵته لێی بات و له‌كاربكه‌وێت؟ یان ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نها بۆ داپۆشینى شكسته‌كانیانه و خۆت تێهه‌ڵنه‌قورتانه له‌هه‌ڵبژاردنێك له‌و شوێنانه‌ى كه (مسبقا) ئه‌زانن به (اكمال)یش لێ ده‌رناچن جگه له راسب بون .
حیزبى سه‌قه‌ت هه‌رده‌م بڕیارى سه‌قه‌ت ئه‌یا، دواى بڕیارى ریفراندۆم بنه‌ماڵه و پارتى پاشكۆى ئێستا سه‌قه‌ت بون و بۆى ئه‌شه‌لن، به‌ڵام نابێ چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌بن خه‌ڵكى كورد له‌جیاتى دارشه‌ق بچنه ژێر باڵیان بۆ ئه‌وه‌ى ئاسایى بڕۆن به‌ڕێوه، مه‌گه‌ر دارشه‌قه سه‌وزه‌كه فریایان بكه‌وێت.