پەرلەمانى عێراق سزای سەر بانكەكانی هەرێمی هەڵگرت

(سبەى):

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بانكی ناوەندی عێراق سزای سەر بانكەكانی هەرێم هەڵبگرێت كە نزیكەی سێ‌ مانگە بەسەریاندا سەپێنراوە.

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆیدا و بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاریدا بانكی ناوەندی سزا ئابورییەكانی لەسەر بانكەكانی هەرێم هەڵبگرێت كە لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە بەسەریاندا سەپێنرابو.

ئەو بڕیارە لە حەوتى تشرینی دوەمی ساڵی رابردو بانكی ناوەندی عێراق داوای لە هەمو ئەو بانكە ئەهلی و حكومیانە كرد كە لقیان لە هەرێمی كوردستان هەیە كارەكانیان هەڵپەسێرن.

لە درێژەی ئەو سزایانەشدا بانكی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دراوی بیانی بە بانكەكانی هەرێم و ئەو بانكانەشی لقیان لە هەرێم هەیە راگرت، ئەوەش بەزیانێكی گەورە بۆ بازاڕی دارایی هەرێمی كوردستان شكایەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە