(سبەی):
ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ئاشکرای دەکات: ژماره‌یه‌ك بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتون و ئازاد کراون.
زمناكۆ عومه‌ر، لیپرسراوی به‌شی راگه‌یاندنی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد: له شه‌ش مانگی كۆتایی ساڵی رابردودا (21) كه‌سیان به‌تۆمه‌تی كێشان و چوار كه‌سی دیكه‌یان به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیر كردوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا؛ (35) كه‌س به‌تۆمه‌تی دزیكردن و (26) كه‌س به‌تۆمه‌تی هه‌ڵدانی نارنجۆك بۆ ماڵان و ته‌قه‌كردن ده‌ستگیر كراون، (18) که‌سیش به‌تۆمه‌تی سپیكردنه‌وه‌ی دراوی ساخته ده‌ستگیر كراون.
وتەبێژی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی، رایگەیاند: دوای لیكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تبارانه، به‌شێكیان تۆمه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ردا ساغ بوه‌ته‌وه و سزادراون، به‌ڵام ئێستا به‌ر لێبوردنی گشتی كه‌وتون و ئازاد كراون.