(سبەی):
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرایده‌كات، جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنی مه‌ترسی توشبون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ته‌له‌گرافی به‌ریتانی له توێژه‌رانی كۆلێژی پزیشكی له زانكۆی نیویۆركه‌وه گواستیه‌وه، هه‌رچه‌نده رونه كه جگه‌ره‌ی ئه‌لیكترۆنی زیانی كه‌متره له جگه‌ره‌ی ئاسایی، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان زیانی گه‌وره‌ی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه‌ش بۆ سه‌ر ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی ده‌سه‌لمێنن.
توێژه‌ره‌كان، توێژینه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر ترشه‌ڵۆكی ناوه‌كی و سی و دڵی ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵ ئه‌نجامداوه كه بۆ ماوه‌ی (10) ساڵ به‌ركه‌وتنیان له‌گه‌ڵ جگه‌ره‌ی ئه‌لكترۆنیدا هه‌بوه‌و بۆیانده‌ركه‌وتوه، ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه زیانی بۆ ترشه‌ڵۆكی ناوه‌كی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبونی به شێرپه‌نجه‌ی سی و میزه‌ڵان و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.