(سبەی):
ئه‌ندامێكی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی كه‌جه‌كه، رایده‌گه‌یه‌نێت: له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر كانتۆنی عه‌فرین، هه‌په‌گه هێرشه‌كانی له باكوری کوردستان و توركیا زیاد ده‌كات.
سه‌رحه‌د ڤارتۆ، ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسیه‌كانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) له چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامەوانیدا، رایگه‌یاند: پلان و پرۆژه‌كانی توركیا له رۆژئاوای كوردستان تێكچوه و سه‌رنه‌كه‌وتوه، بۆیه ئێستا له هه‌وڵی دروستكردنی رێکكه‌وتنی نوێیه له دژی كورد.
وتیشی :”ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركه‌وتنی خۆی له دژایه‌تی كردنی كورددا ده‌بینێته‌وه و پێیوایه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر كورددا سه‌رنه‌كه‌وێت خۆی له‌ناو ده‌چێت”.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی توركیا ده‌یكاته سه‌ر عه‌فرین، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) چالاكییه‌كانی له‌ناو توركیا و باكوری كوردستان زیاد ده‌كات، هه‌رچه‌نده ئێستا به‌هۆی وه‌رزی زستانه‌وه چالاكییان كه‌مه.