کورد بایکۆت دەکات .. بە ئامادەبونى عەبادى خوێندنەوەى دوەم بۆ بودجە دەکرێت

(سبەى):

بە ئامادەبونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژە یاسای بودجەی (2018)ی عێراق دەكات، فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش كۆبونەوەكە بایکۆت دەكەن.

بڕیارە ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئامادەی كۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بێت كە تایبەتدەكرێت بە خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژە یاسای بودجە، فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش رایانگەیاند؛ بایكۆتی كۆبونەوەكە دەكەن و لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند چەندینجار داوایانكردوە كۆبونەوەیەك لە نێوان سەرۆكی كوتلەكان و سەرۆك وەزیران ئەنجامبدرێت بۆ چاسەرەكردنی كێشەكانی بودجە بەڵام سودی نەبو.

رۆژی دوشەممە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە كرد بەڵام فراكسیۆنە كوردستانییەكان بەهۆی كەمكردنەوەی بەشە بودجەی هەرێم بۆ (12%) بایكۆتی دانیشنەكەیان كرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە