دو بومەلەرزە لە کەلار رویدا

(سبەی):

دەستەی کەشناسی عێراق، تۆمارکردنی دو بومەلەرزەی لە نزیک قەزای کەلار، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان راگەیاند.

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، شەوی رابردو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ دو بومەلەرزە بە گۆڕی جیاواز لە کەلار تۆمارکراون، یەکەمیان  نیوەشەوی رابردو بە گۆڕی (3.9) پلە و دوریی (24) کیلۆمەتر لە شاری کەلارو بومەلەرزەی دوەم سەعات (1:49) خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە گوڕی (3) پلە بەپێوەری رێختەر و لە هەمان ناوچە تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ بومەلەرزەکان بەشێوەیەکی ئاسایی هەستیان پێنەکراوە و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە