پۆتن: لەهەڵبژاردن دەرنەچمەوە دەبمە شۆفێری “دەڕاسە”

(سبەی):

سەرۆکی روسیا رایدەگەیەنێت: ئەگەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمساڵ دەرنەچێتەوە وەک شۆفێری “دەڕاسە” کاردەکات.

لەکاتی سەردانی بۆ شاری رۆستۆڤ و بەسەرکردنەوەی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئامێری کشتوکاڵی، ڤلادیمێر پۆتنی سەرۆکی روسیا ژمارەیەک ئامێری تایبەتی بەکاری کشتوکاڵی و بەتایبەتی دەڕاسە “ئامێری دروێنە”ی تاقیکردەوە و شۆفێری لەسەر کردن.

لەکارگەکەدا دەزگایەکی ئەلیکترۆنی تایبەت بۆ فێربونی شۆفێری ئامێرەکان ئامادەکرابو بۆ شارەزابون لە چۆنیەتی کارکردن و بەکارهێنان و پێکهاتە و بەشەکانی بەرهەمەکانی کارگەکە.

لەکاتی تاقیکردنەوەی ئامێرەکە، پۆتن بەپێکەنینەوە وتی :”ئەگەر شتێک رویدا لە دوای هەڵبژاردنەکەی (18)ی ئازاری ئەمساڵ، ئەوە دەبمە شۆفێری دەڕاسە”.

بڕیارە رۆژی (18)ی مانگی داهاتو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی روسیا بەڕێوەبچێت، ڤلادیمێر پۆتن خۆی بۆ خولی چوارەمی سەرۆکایەتی کاندید کردوەوە و بەپێی راپرسییەکان و بەڕای چاودێران رکابەرەکانی پۆتن بەهێزنین و ئەگەر دەرچونەوەی بۆ خولی چوارەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی تاڕادەیەکی زۆر مسۆگەر کردوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە