“لە بازگەی دێگەڵە تەقە لە رێپێوانی گەنجانی باشور بۆ عەفرین دەکرێت”

(سبەی):

میدیاکانی نزیک لە پەکەکە رایدەگەیەنن، لەلایەن چەکدارانی پارتیەوە لە بازگەی دێگەڵە، تەقە لە رێپێوانی گەنجانی باشور بۆ عەفرین کراوە و بریندار هەیە.

سایتی رۆژ نیوز بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی رێپیوانی گەنجانی باشور بۆ عەفرین گەیشتە بازگەی دێگەڵەو لەلایەن چەکدارانی پارتییەوە رێگرییان لە رێپێوانەکە کردوە کە بچنە هەولێر.

ئاماژەی بەوەکردەوە، دواتر چەکدارانی پارتی لەبەردەم بازگەکە دەستڕێژی گولـلەیان لە رێپێوانی گەنجان کردوەو لە ئەنجامدا گەنجێک بەهۆی گولـلەوە بریندار بوە و چەند کەسێکی دیکەش بەهۆی بەردو دارەوە برینداربون.

هاوکات ئەو گەنجەی بە گولـلە بریندار بوە لەئێستادا گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری کۆیە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە