شێواندن و سوکایەتى بە جەستەى بارین ناڕەزایەتى و کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە

(سبەى):

شێواندنى جەستەى بارین کۆبانى کچە شەڕڤانى کورد دواى شەهیدبونى، لەلایەن چەکدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریى سەر بە تورکیا ناڕەزایەتى و کاردانەوەى لێدەکەوێتەوە.

دواى ئەوەى تەرمى کچە شەڕڤانى کورد بارین کۆبانى (23ساڵ) کەوتە دەست چەکدارانى ئۆپۆزسیۆنى سوریى سەر بە سوپاى تورکیا و دواى شێواندن و سوکایەتیپێکردنى ڤیدیۆکەشى بڵاوکرایەوە، ئەوەش ناڕەزایەتى بەرچاوى لێکەوتوەتەوە لە رۆژئاواى کوردستان و کاردانەوەى میدیاى عەرەبى و جیهانیەکانیشى بەدواى خۆیدا هێناوە.

ئاژانسى فرانس پرێس لەبارەى دواین ساتەکانى ژیانى ئەو کچە شەڕڤانەوە بڵاویکردوەتەوە؛ بارین تا دوا فیشەک، دژى سوپاى تورکیا و چەکدارەکان جەنگاوە.

لاى خۆیەوە ئامەد کەنداڵ یەکێک لە فەرماندە باڵاکانى یەکینەکانى پاراستنى ژنان (یەپەژە) ئاماژەى بەوەکردوە؛ ئەو رەفتارەى بەرامبەر بارین کراوە وامان لێدەکات زیاتر پێداگربین و سوربین لەسەر بەرەنگارى و روبەڕوبونەوە بە ئامانجى سەرکەوتن وتوشیەتى:”خۆمان بەدەستەوە نادیەن و تۆڵەى بارینیش دەکەینەوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە