(سبەى):
حکومه‌تی هه‌رێم ئامادەیە ده‌ستبه‌رداری گەورەترین کێڵگه‌ی نه‌وتیی بێت عێراق لە بەرامبەر دانه‌وه‌ی (٢٢) ملیار دۆلاری قه‌رزدا، ئەوەش بە وتەى شارەزایەکى بوارى نەوت و نزیک لە حکومەتى ناوەند.
لوئەی خەتیب، شارەزای سیاسەتی نەوت و نزیک لە حکومەتی عێراق لە پەیامێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر ئاشکراى کردوە؛ حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ستبه‌رداری کێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه ده‌بێت بۆ عێراق له‌به‌رامبه‌ر دانه‌وه‌ی (٢٢) ملیار دۆلاری قه‌رزی هه‌رێمی کوردستان، بەڵام ئاماژەى بەوەکردوە کە عێراق به‌م پێشنیاره رازی نیه.
لاى خۆیەوە، عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان، ئەو زانیاریانە بە “ئابڕوچون” ناودەبات و ئەوە دەخاتەڕو کە کێڵگه‌ی نه‌وتی خورمه‌ڵه گه‌وره‌ترین کێڵگه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستانه و به‌رهه‌می رۆژانه‌ی (١١٠) هه‌زار به‌رمیله و دەڵێت:”له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێکی شاره‌زا سه‌رقاڵی به‌دواداچون و لێکۆڵینه‌وه‌ین له‌سه‌ر رێکنه‌که‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا به‌هۆی دۆسییه‌ی نه‌وت، ئامانجه شاراوه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م رێکنه‌که‌وتنه و خراپبونی گوزه‌رانی خه‌ڵک و زیادبونی گرفتی موچه”.