(سبه‌ی):
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری (سۆخۆ- 25)ی روسی له‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنترۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له نزیك پارێزگای ئیدلب خراوه‌ته خواره‌وه.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكردوه‌ته‌وه كه فڕۆكه‌كه له ناوچه‌ی (سه‌راقب)ی سه‌ر به پارێزگای ئیدلب خراوه‌ته خواره‌وه كه دوا مۆڵگه‌ی چه‌كدارانی به‌ره‌ی (ته‌حریر شام)ه، باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه فڕۆكه‌وانه‌كه به‌رله پێكانی فڕۆكه‌كه‌ی، خۆی رزگار كردوه، به‌ڵام دواتر ده‌ستگیر كراوه.
به‌پێی چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتوه كه فڕۆكه روسییه‌كه ده‌پێكرێت و دواتر لاشه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ته‌قێته‌وه و گڕ ده‌گرێت.
تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسی فڕۆكه‌وانه‌كه دیار نیه و هیچ لایه‌نێكیش به‌رپرسیارێتیی خۆی له خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و ده‌ستگیركردنی فڕۆكه‌وانه روسییه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.