رامۆس: ئەگەر کێشەی ریاڵ-مان بزانیایە، چارەسەرمان دەکرد

(سبەی):

بەرگریکار و کاپتنی یانەی ریال مەدرید رایدەگەیەنێت؛ یانەی شاهانە بەهۆی هەڵەی کوشندەوە لە هێڵی بەرگریدا بەرامبەر لیڤانتی یەکسانبون، دەشڵێت: مافی رۆناڵدۆیە توڕەبێت.

رامۆس دوای کۆتایی هاتنی یاری یانەکەی بەرامبەر لیڤانتی کە بە یەکسانبونی هەردولا بە دوگۆڵ کۆتایی هات، رایگەیاند؛ گۆڵی دوەم هەمومانی بێزارکرد، چونکە تەنها پێنج خولەک مابو بۆ کۆتاییهاتنی یارییەکە و دەبوایە بە ئەزمونی خۆمان یاریمان بکردایە بۆ ئەوەی گۆڵمان لێ تۆمار نەکرێت.

رونیشیکردەوە، پێویستە یاریزانەکان لەکاتە سەختەکاندا گەشبین بن و هەروەها لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئاستێکی جیاواز پێشکەش بکەن.

سەبارەت بە کێشەکانی ریاڵ مەدرید لەم وەرزدا کاپتنی میرێنگی وتی” ئەگەر کێشەکەمان بزانیبایە، ئەوا چارەسەرمان دەکرد، بەڵام ئەوەی گرنگە لە یاریدا پێویستە وەکو یەک تیم یاری بکەین.

سەبارەت بە توڕەبونی رۆناڵدۆش لە ئەنجامەکە، رامۆس وتی”هەموان توڕەن و هەموشمان بەرپرسین، ئێمە پێویستە کەمتر قسە بکەین و هەروەها لەسەر گۆڕەپانی یاری زیاتر پێشکەش بکەین”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە