بەیار عومەر عەبدوڵا
له دوای یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداره‌وه، پارێزگای سلێمانی و سنوری سه‌وز و نیلی ته‌واو پشتگوێخراوه. له به‌رامبه‌ردا هه‌ولێر و سنوری زه‌رد گرنگیه‌كی تایبه‌تی پێدراوه له هه‌مو رویه‌كه‌وه. ئێستا هه‌ولێر هه‌ر پایته‌ختی سیاسی و حكومڕانی نیه، به‌ڵكو پایته‌ختی ئابوری و گه‌شتیاری و وه‌رزشی و ئیعلامی و رۆشنبیریشه، چونكه بودجه و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ هه‌ولێر و سنوری زه‌رد خه‌رجكراوه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌سه‌ر حسابی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و ڕاپه‌ڕین. بۆیه سنوری هه‌ولێر بۆته پایته‌خت و سه‌نته‌ر له هه‌مو بواره‌كاندا، و له به‌رامبه‌ردا ئه‌م سنوره‌ش بۆته ناوچه‌یه‌كی هه‌ژارنشین و پشتگوێخراو.
ئه‌مه‌ش سیمای وڵاته هه‌ره مه‌ركه‌زیه دواكه‌وتوه‌كانی به‌خشیوه به هه‌رێمی كوردستان و وایكردوه كه هه‌رێمی كوردستان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له وڵاتێكی فیدراڵی و لامه‌ركه‌زی پێشكه‌وتو بچێت هاوشێوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مەریكاو ئه‌ڵمانیاو سویسرا‌و ئیمارات، ئێستا سیسته‌می سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان وایلێهاتوه كه زیاتر نزیك بێت له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران و وڵاته‌كانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵاتی سه‌رده‌می شوعیه‌ت و هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان كه سه‌ر به سۆڤیه‌تی جاران بون وه‌ك سوریا و لیبیا، كه جگه له شكستی یه‌كبه‌دواییه‌كی سیاسی و ئابوری و داڕوخانی ژێرخانی كۆمه‌ڵایه‌تی زیاتر هیچیان لێ سه‌وزنه‌بوه.
په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می مه‌ركه‌زی ئه‌گه‌ر بۆ سوریا و لیبیا جارێك عه‌یبه بێت، ئه‌وه بۆ ئێمه‌ی كورد دوجار عه‌یبه‌یه. یه‌كه‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی سوریا‌و لیبیا به كوده‌تای سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست، به پشتیوانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت دژی ئیستیعماری ئه‌و كاته. پاش سه‌رگرتنی كوده‌تاش یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به‌رده‌وام هاوكاری سوریا و لیبیای كردوه له روی سیاسی و سه‌ربازی و ئابوریه‌وه، بۆیه سه‌ركرده‌ی ئه‌و شۆڕشانه‌ش كه بون به سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت، ناچاربون په‌یڕه‌ی سیسته‌می سۆڤیه‌تی بكه‌ن، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی سۆڤیه‌ت و نه‌پچڕانی هاوكاریه‌كانی بۆیان. دوای روخانی سۆڤیه‌تیش ئه‌م سیسته‌مانه هه‌ر به‌رده‌وامبون نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مه‌كه زۆر سه‌ركه‌وتوه، چونكه ئه‌گه‌ر سیسته‌مێكی سه‌ركه‌وتو بوایه سۆڤیه‌ت نه‌ئه‌ڕوخا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌می مه‌ركه‌زی له ڕوی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زۆرترین هێز له كۆمه‌ڵگه و تاك ئه‌سه‌نێته‌وه و ئه‌یدات به سه‌رۆك و داروده‌سته‌كه‌ی. سه‌ره‌نجام هه‌رچی هێزه له ده‌ستی نوخبه‌یه‌كی زۆر بچوكدا كۆئه‌بێته‌وه كه خزموكه‌سی سه‌رۆكن یان وه‌لائی ڕه‌هایان بۆی هه‌یه و له پایته‌خته‌وه چۆنیان بوێت ئاوا حكومڕانی ئه‌كه‌ن بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای هاوڵاتیانی ناوچه‌كانی تر.
به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به كوده‌تای سه‌ربازی ئه‌م سیسته‌مه‌مان دروست نه‌كردوه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی راپه‌ڕینێكی جه‌ماوه‌ریه‌وه بوه كه زۆربه‌ی میله‌تی كورد تیایدا به‌شداربوه؛ واته موڵكی یه‌ك حیزب و دو حیزبی كوده‌تاچی سه‌ر به سۆڤیه‌ت نیه، تا ئێمه ناچاربین په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی بكه‌ین. بۆیه ئه‌گه‌ر سوریا و لیبیا بیانویه‌كیان هه‌بوبێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی، ئه‌وا ئێمه ئه‌و بیانوه‌شمان نیه.
دوهه‌مینی، حافز ئه‌سه‌د ساڵی 1966 كوده‌تای سه‌ربازی كرد و ساڵی 1971 هاته سه‌رحوكم، و موعه‌مه‌ر قه‌زافی ساڵی 1969 كوده‌تای كرد و هه‌مان ساڵیش هاته سه‌ر حوكم. واته له ساڵانی حه‌فتاكاندا ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست، كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وپه‌ڕی گه‌شه‌ی ئابوری‌دا بو، به‌ڵام سیسته‌می كۆمه‌نیستی و شمولی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگا و ئابوری چونكه هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا سیسته‌مێكی شكستخواردوبو و له‌گه‌ڵ بنه‌ما زانستیه ئابوریه‌كاندا یه‌كی نه‌ئه‌گرته‌وه، بۆیه به ماوه‌یه‌كی كه‌م پاش پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی، ئیتر گه‌شه‌ی ئابوری سۆڤیه‌ت له سه‌رده‌می بریژنێفه‌وه، واته له كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه تا راده‌یه‌كی زۆر وه‌ستا و هه‌ر به خراپیش مایه‌وه تا روخانی. له كاتێكدا ئه‌مەریكا و وڵاته‌كانی ئه‌وروپای رۆژئاوا به‌رده‌وام ئابوریان گه‌شه‌ی ئه‌كرد.
هه‌مان چیرۆكی پێشكه‌وتنێكی كورتخایه‌ن و سه‌ره‌نجام داڕوخانی ئابوری له دورمه‌ودادا، بۆ هه‌مو ئه‌و وڵاتانه راسته كه په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤێتیان كردوه، به عێراقی سه‌رده‌می سه‌دامیشه‌وه، كه له ساڵانی حه‌فتاكاندا گه‌شه‌یه‌كی خێرای ئابوری به‌خۆیه‌وه بینی و دوای چه‌ند ساڵێكی كه‌م ئابوریه‌كه‌ی به‌ره‌و خاوبونه‌وه و داڕوخان رۆیشت، ئه‌گه‌ر به‌شێكی به‌هۆی جه‌نگی عێراق – ئێران و جه‌نگه‌كانی تره‌وه بوبێت، ئه‌وا به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی به‌هۆی ناعه‌مه‌لیبون و شكستی سیسته‌می مه‌ركه‌زیه‌وه بوه له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌ت و ئابوری‌دا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێك حافز ئه‌سه‌د و موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست له حه‌فتاكاندا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت له‌وپه‌ڕی پێشكه‌وتنیدا بوه، بۆیه لێیان ناگیرێت ئه‌گه‌ر سه‌رسام بوبێتن به ئه‌زمونی سۆڤیه‌ت و ویستبێتیان چاوی لێبكه‌ن و پێیان وابوبێت كه سیسته‌مێكی باشه بۆ رزگاربون له ده‌ستی ئیستیعمار و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و پێشخستنی ئابوری. به‌ڵام ئێمه‌ی كورد له هه‌رێمی كوردستاندا ساڵی 1991 راپه‌ڕینمان كرد، هه‌مان ساڵبو كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه و داڕوخا. چه‌ندین ساڵ بو ئاشكرابوبو بۆ گه‌لانی جیهان، كه سۆڤیه‌ت و ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه له مه‌ودای ئه‌ودا ئه‌خولێنه‌وه و په‌یڕه‌وی سیسته‌مه‌كەی ئه‌كه‌ن له روی سیاسیه‌وه دیكتاتۆری و له روی ئابوریه‌وه هه‌ژار و شكستخواردون. كه‌واته ئه‌بێت چی حیكمه‌تێك له‌وه‌دا بێت كه ئێمه چاو له وڵاته مه‌ركه‌زیه شكستخواردوه‌كان بكه‌ین، كه بۆ هه‌مو گه‌لانی دنیا ئاشكرابوه كه سیسته‌مێكی خراپه. له كاتێكدا كورد له لایه‌ن ئه‌مریكاوه زیاتر هاوكاری كراوه، كه سیسته‌مێكی لامه‌ركه‌زی و فیدرالی هه‌یه، كه‌واته بۆ ئه‌بێت ئێمه چاو له دژه‌كه‌ی بكه‌ین كه یه‌كێتی سۆڤیه‌ته.
له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه میله‌تی ئێمه راپه‌ڕینی به سه‌ر حیزبی به‌عسدا كردوه كه په‌یڕه‌وی سیسته‌می مه‌ركه‌زی سۆڤیه‌تی كردوه، به‌ڵام هه‌مان سیسته‌می مه‌ركه‌زی ئه‌وانمان دوباره په‌یڕه‌وكردوەته‌وه، چونكه نه‌مانتوانیوه گۆڕانكاری له عه‌قڵیه‌ت و كه‌لتوری سیاسی و حكومڕانیماندا بكه‌ین. له داهاتوشدا ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سیسته‌می لامه‌ركه‌زی و كانتۆنه‌كان نه‌كرێت، ئه‌وا ئه‌سته‌مه هیچ چاكسازی و ریفۆرمێكی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی جدی سه‌ربگرێت له هه‌رێمی كوردستاندا.