(سبه‌ی):
سوپای توركیا رایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی عه‌فرینه‌وه كه زیاتر له دو هه‌فته‌یه له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستپێكردوه، رۆژی شه‌ممه خۆێناویترین رۆژی به‌خۆوه بینیوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای توركیا، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردو (8) سه‌ربازیی توركیا كوژراون هه‌ندێكیان پاش پێكانی تانكه‌كانیان له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی یه‌په‌كه‌وه كوژراون.
پێشتر شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه له ناوچه‌ی شێخ حه‌روزی باكوری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین، تانكێكی سوپای توركیایان كرده ئامانج و (5) سه‌ربازی توركیان كوشت، هاوكات (3) سه‌ربازی دیكه‌ش له روبه‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به عه‌فرین كوژراون.
بیناڵی یه‌ڵدرمی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاش له نوسینێكیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر به‌ڵێنی دا تۆڵه‌ی ئه‌و سه‌ربازه كوژراوانه بكاته‌وه و رایگه‌یاندوه: “شه‌ڕڤانانی كورد باجی دو هێنده باجی ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌ن و ئێمه‌ش راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی پێویستمان ده‌بێ بۆیان به‌رده‌وام ده‌بین له به‌ره‌وپێشچون”.