(سبەی):
سەرۆکی فلپین ئەمڕۆ سەرپەرشتی هەڵمەتێکی کرد بۆ تێکشکاندنی ئۆتۆمۆبێلە گرانبەهاکان، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی لە وڵات.
میدیاکانی فلپین بڵاویانکردەوە، (30) ئۆتۆمۆبێلی گرانبەها لەرێگەی (حەفارە)ەوە تێکشکێندراون و پانکراونەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو ئۆتۆمۆبێلانە لەکاتی هاوردەکردنیان بەشێوەیەکی نایاسایی بۆ فلپین، دەستیان بەسەرداگیراوە و بەهای سەرجەم ئۆتۆمۆبێلەکان یەک ملیۆن و (200) هەزار دۆلار بوە و ئۆتۆمۆبێلەکانیش لە جۆری (جاگوار و لێکزس و کۆرفێت و شۆفرلێت) بوە.