چوار هەزار داعش لەگرتوخانەکانی هەرێمدان

دەستگیرکردنی ژمارەیەک داعش لە کەرکوک

(سبەی):

بەرپرسێکی حکومەتی هەرێم ئاشکرای کرد؛ نزیکەی چوار هەزار چەکداری داعش، کە بەشێکیان بیانیین، لە گرتوخانەکانی هەرێمی کوردستاندان.

دیندار زێباری، سەرۆکی لیژنەی هەڵسەنگاندن و وەڵامدانەوەی راپۆرتی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان رایگەیاند: لەماوەی سێ ساڵی رابردودا، نزیکەی چوار هەزار چەکداری داعش دەستگیرکراون، یان خۆیان رادەستی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان کردوە و لە گرتوخانەکانی هەرێمی کوردستاندا بەندکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد؛ ژمارەیەک لەو داعشە بەندکراوانە بیانیین و تائێستا دو کەس لەو چەکدارانە رادەستی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.

بەوتەی زێباری؛ لە ساڵانی (2014-2017) و لەسەروبەندی شەڕی داعشدا (2500) چەکداری ئەو گروپە لەلایەن پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و لەکاتی پرۆسەی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجەش (1000) چەکدار خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردوە و (350) کەسی دیکەی سەر بەو رێکخراوە لە کەرکوک دەستگیرکراون.

دینداری زێباری، نیگەرانی هەرێمی كوردستانی لەبارەی هەڵوێستی نەتەوە یەكگرتوەكان و وڵاتانی جیهان لەبارەی رەوشی كەركوك و خورماتو راگەیاند و داوای کرد؛ لیژنەیەكی نێودەوڵەتی سەربەخۆ پێکبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە روداوەكانی (16)ی ئۆكتۆبەر و رۆژانی دوایی لە کەرکوک و خورماتو بەدواچونی ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر هاوڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانە کراوە و ماڵەکانیان تاڵان کراوە و خانوەکانیان سوتێنراوە، یان تەقێنراوەتەوە و دانیشتوانەکەی ئاوارە بون.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە