سێ پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا سزادران

بەهۆی رێگریی کردنیان لە خوێندنەوەی دوەمی پرۆژە یاسای بودجە سزادران

(سبەی):

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، سزای سێ پەرلەمانتاری کورد دەدات بە سڕینەوەی وتەکانیان لە پرۆتۆکۆڵی پەرلەمان و بڕینی موچەکانیان تائاستی لێسەندنەوەی حەسانە و لێسەندنەوەی مافی ئەندامێتیان.

بەپێی فەرمانی پەرلەمانی ژمارە (14) کە ئەمڕۆ حەتی شوبات، بە ئیمزای سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچوە، سزای هەریەک لە پەرلەمانتاران مەسعود حەیدەر و سیروان عەبدوڵا و شاخەوان عەبدوڵا دراوە بە سڕینەوەی قسەکانیان لە پرۆتۆکۆڵی کۆبونەوەکانی پەرلەمان و هەڵپەساردنی ئەندامێتیان بۆ ماوەی (15) رۆژ و ئەژمارکردنی ئەو ماوەیە بۆیان وەک ئامادەنەبون لەگەڵ لێبرینی موچەکانیان.

جبوری، هۆکارەکەی سزاکەی گەڕاندوەتەوە بۆ ئەوەی کە لە کۆبونەوەی رۆژی دوشەممە رابردو بونەتە هۆی پەکخستنی دانیشتنەکان و رێگریی کردن لە خوێندنەوەی پرۆژە یاسای بودجە و شکاندنی رەوشتی پەرلەمانیی.

لەگەڵ ئەو سزایانە، سەرۆکی پەرلەمان، هەرسێ پەرلەمانتارەکەی رەوانەی لیژنەی جێبەجێکردنی رەوشتی پەرلەمانی کردوە بۆ لێکۆڵینەوە لەو سەرپێچیانەی دراونەتە پاڵیان سزادانیان تا ئاستی وەرگرتنەوەی حەسانە و لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاریی لێیان.

لەوبارەیەوە، مەسعود حەیدەر ئەندامی لیژنەی دارایی و پەرلەمنتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە: دوای ھەڵپەساردنی ئەندامێتیم لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبری بەرگریکردنمە لە ماف و موچەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

دەقی بڕیاری سەلیم جبوری بۆ سزادانی ئەو سێ پەرلەمانتارە

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە