جارێکی تر میلانیا، ترەمپی هاوسەری شەرمەزار دەکات

(سبەی):
لەنوێترین ڤیدیۆدا، جارێکی دیکە میلانیا ترەمپ، هاوسەری دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئەمەریکا رەتیدەکاتەوە دەستی ترەمپ بگرێت پێش ئەوەی بچنە فڕۆکەی سەرۆکایەتی (Marine One) و بۆ خۆدزینەوەش لەو شەرمەزارییە، ترەمپ بەناچاری دەستی بۆ رۆژنامەنوسان بەرزدەکاتەوە.

میدیاکانیش هۆکاری ئەو کارەی میلانیا بۆ ئەوە هەواڵانە دەگەڕێننەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا لە رۆژنامەی “وۆل ستریت جۆرناڵ” بڵاوکرایەوە سەبارەت بە بونی پەیوەندی سێکسی لەنێوان ترەمپ و ئەکتەری فیلمی پۆرنۆ (ستۆرمی دانیالز)، لەدوای بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەش، میلانیا لەگەڵ ترەمپ-ی هاوسەری بەشداری کۆربەندی داڤۆس-ی نەکرد و هەروەها لە ساڵیادی بون بە سەرۆکی ترەمپ-یشدا میلانیا وێنەیەکی خۆی بەبێ ترەمپ بڵاوکردەوە و تەنانەت لە پەیامەکەشدا ناوی هاوسەرەکەی نەهێنابو.

پێشتریش لە چەندین بۆنەی جیاوازدا میلانیا هەمان رەفتاری لەگەڵ ترەمپ-ی هاوسەری دوبارە کردبوەوە، بەوەش ئێستا دەرکەوتنی هەردوکیان لە بۆنەکاندا بۆتە جێگەی سەرنجی زۆری میدیاکان.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە