وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق درێژکرایەوە

(سبەى):

وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندیدى حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق پێنج رۆژى دیکە درێژکرایەوە و بەوپێیە پێنجشەممەى داهاتو دوا وادە دەبێت.

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ پێنجشەممە کەریم تەمیمى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند؛ وادەى پێشکەشکردنى لیستى کاندیدانى هاوپەیمانێتى و لایەنە سیاسیەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق بۆ ماوەى پێنج رۆژ و تا (15)ى شوبات درێژکراوەتەوە.

بەوپێیە پێنجشەممەى داهاتو کۆتا وادەى پێشکەشکردنى ناوى کاندیداکانى پارت و هاوپەیمانێتیەکان دەبێت.

تەمیمى داوایکردوە هاوپەیمانێتى و حیزبەکان پەلە بکەن لە پێشکەشکردنى لیستى ناوى کاندیدەکانیان بۆئەوەى کۆمسیۆن رێکارەکان بگرێتەبەر بۆ پەسەندکردنى ناوەکان.

پێشتر کۆمسیۆن (10)ى ئەم مانگەى وەک دوا وادەى پێشکەشکردنى لیست و ناوى کاندیدەکان دیاریکردبو، بەڵام لەسەر داواکارى لایەنە سیاسى و هاوپەیمانێتییەکان و بەهۆى تەواونەکردنى رێکارەکانیانەوە وادەکەى بۆ پێنج رۆژى دیکە درێژکرایەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە