بەریتانیا: نامانەوێت رێککەوتنە ئەتۆمیەکە لەگەڵ ئێران شکست بهێنێت

ئالیستەر بێرت

(سبەى):

بەریتانیا نایەوێت رێککەوتنى وڵاتانى رۆژئاوا و ئێران شکستبهێنێت و وەزیرێکى ئەو وەڵاتە دەڵێت:”لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانمان کاردەکەین بۆ چارەسەرى ئەو پرسانەى رێککەوتنەکە کە ئەمەریکاى توشى دڵەڕاوکێ و نیگەرانى کردوە”.

ئەمرۆ پێنجشەممە ئالیستەر بێرت وەزیرى دەوڵەتى بەریتانیا بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، لە چوارچێوە کۆنگرەى (mony euro) لەبارەى ئێرانەوە رایگەیاند؛ ئێمە و هاوبەشە ئەوروپیەکانمان  دەمانەوێت ئەو رێککەوتنە ئەتۆمیەى لەگەڵ ئێران ئەنجامدراوە سەرکەوتو بێت و نامانەوێت پلانى کارکردنە هاوبەشەکە شکست بهێنێت، بەوەئەوەش هەوڵ دەدەین ترس و نیگەرانى ئەمەریکا سەبارەت بە رێککەوتنەکە کەم بکەینەوە لەپێنا و بەردەوامبونیدا”.

کۆنگرەى (mony euro) لە فەڕەنسا و بەبەشدارى ژمارەیەکى بەرچاوى وەبەرهێنەران و سیاسیەکانى وڵاتانى ئەوروپا و ئیران بەڕێوەدەچێت بۆ تاتوێى پەیوەندیە ئابورى و دارایی و بازرگانییەکانى نێوان ئەوروپا و ئێران، ئەوەش لەژێر رۆشنایى هەڵگرتنى سزاکانى سەر ئیران لە چوارچێوەى رێککەوتنە ئەتۆمیەکەدا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە