رۆژنامەیەکی تورکی: ئەردۆغان بۆ بینینی پاپا، پێنج ملیۆن دۆلاری داوە بە ڤاتیکان

(سبەی):

رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ بینینی (پاپا) پێنج ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بە ڤاتیکان و داواشی کردوە کە کاربکات بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی ئەنکەرە و واشنتۆن.

رۆژنامەی (یەنی چاغ)ی تورکی بڵاویکردەوە، ئەرۆدۆغان بڕی پێنج ملیۆن دۆلاری بەخشیوە بۆ بینینی پاپای ڤاتیکان و ئەوکارەش لە چوارچێوەی مەرجی ڤاتیکانە، کە هەرسەرۆکێک بیەوێت پاپا ببینێت، دەبێت پێنج ملیۆن دۆلار بخاتە ئەو بانکەی کە ڤاتیکان دیاری دەکات.

رونیکردەوە، ئەرۆدغان لە دیدارەکەیدا داوای لە ڤاتیکان کردوە دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت، بۆ باشکردنی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوان ئەنکەرە و واشنتۆن.

ئاماژە بەوەشکراوە، باشترین بەڵگە بۆ ئەوە، رۆژێک دوای گەڕانەوە ئەردۆغان لە ڤاتیکان، هەریەکە لە ماکماستەر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی سەرۆکی ئەمەریکا و ریکس تیلەرسۆن-ی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڕیاریانداوە سەردانی تورکیا بکەن.

ئەو سەردانی ئەردۆغان بۆ ڤاتیکان لە رۆژی پێنجی ئەم مانگە، بە یەکەم سەردانی سەرۆکی تورکیا دێت لەدوای دروستکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ڤاتیکان لە ساڵی (1960).

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە