نرخى نەوت رو لە دابەزینە

(سبەی):

ئەمڕۆ هەینى بۆ شەشەم رۆژ لەسەر یەک نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا زیاتر دابەزى بەشێوەیەک، نرخى یەک بەرمیل نەوت بەرامبەر (64.37) دۆلارە.

ئاژانسى رۆیتەرز بڵاویکردەوە؛ ئەمڕۆ هەینى نرخى هەر یەک بەرمیل نەوتى خاو لە بازاڕەکانى جیهاندا (44) سەنت دابەزیوە، ئەوەش دواى ئەوەى ئێران رایگەیاند پلانى زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوتى داناوە.

هاوکات نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى ئەمەریکى (62) سەنت دابەزیوە ئەمڕۆ هەینى بە (60.53)دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە