فەڕەنسا داواى راگرتنى هێرشە ئاسمانیەکانى سەر سوریا دەکات

(سبەی):

وەزیرى بەرگرى فەڕەنسا رایگەیاند؛ وڵاتەکەى دەیەوێت هێرشە ئاسمانیەکان بۆسەر سوریا کۆتایی پێبهێنرێت و لە نزیکترین کاتدا رێڕەوى مرۆیى بکرتەوە.

ئەمرۆ هەینى فلۆرنس بارلى، وەزیرى بەرگرى فەڕەنسا رایگەیاند؛ بە وردى چاودێرى دۆخەکە دەکەین و نیگەرانین لەو دۆخەى دەگوزەرێت، پێویستە هێرشە ئاسمانیییەکان رابگیرێن، چونکە هاوڵاتییانى مەدەنى دەبنە ئامانجى ئەو هێرشانە بەتایبەت لە ئیدلەب و رۆژهەڵاتى دیمەشق”.

ئەوە لەکاتێکدایە کە هەشت ساڵە شەڕى سوریا درێژەى هەیە و بەهۆیەوە سەدان هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە (11) ملیۆن کەس ئاوارەبون، ئێستاش لەشکرکێشى تورکیا بۆسەر عەفرین و بە ئامانج گرتنى خەڵکى مەدەنى دۆخەکەى ئاڵۆزتر کردوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە