وێنەو زانیارى خستنە خوارەوەى فڕۆکە (F16)کەى ئیسرائیل لەلایەن رژێمى سوریاوە

(سبەی):

دواى بڵاوبونەوەى چەند وێنەیەک، سوپاى ئیسرائیل کەوتنەخوارەوەى فڕۆکەیەکى جۆرى (F16)ى وڵاتەکەى پشتڕاستکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سوپاى ئیسرائیل کەوتنە خوارەوەى فڕۆکەیەکى جۆرى (F16)ى وڵاتەکەى راگەیاند و دانى بەوەشدا ناوە کە فڕۆکەکە لەلایەن رژێمى سوریاوە کراوەتە ئامانج.

ئاماژەى بەوەشکردوە؛ فڕۆکەکە چەند بنکەیەکى ئێرانى لە سوریا بۆردومان کردوە و چاودێرى فرۆکەیەکى بێ فڕۆکەوانى ئەو وڵاتەى کردوە کە بە ئاسمانى سوریادا سوڕاوەتەوە، دواى ئەوە کراوەتە ئامانج و کەوتوەتە خوارەوە، بەڵام هەردو فڕۆکەوانەکەى رزگاریان بوە.

لاى خۆیەوە ئاژانسى ساناى سوریا لە زارى سەرچاوەیەکى سەربازى وڵاتەکەیەوە بڵاویکردەوە؛ دواى ئەوەى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ ئیسرائیل لەرێى هێزى ئاسمانییەوە هێرشى کردوەتە سەر یەکێک لە بنکە سەربازیەکان لەلایەن هێزى بەرگرى ئاسمانى سوریاوە بەرپەرچ دراوەتەوە و زیاتر لە فڕۆکەیەکیان خراوەتە خوارەوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە