عێراق مانگى رابردو (108) ملیۆن بەرمیلى فرۆشتوە .. نرخى نەوت هاتە سەر (62) دۆلار

 

(سبەی):

وەزارەتى نەوتى عێراق ئاشکراى دەکات؛ مانگى رابردو (108) ملیۆن بەرمیلى هەناردە کردوە بە نرخى (63.288)، هاوکات نرخى جیهانى نەوت بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ بە خاوى برینت بە (62.62)دۆلار بوە.

ئەمرۆ شەممە عسام جیهاد، وتەبێژى وەزارەتى نەوتى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئامارى هەناردەکردن و پارەى نەوتى فرۆشراوى مانگى رابردوى ئاشکرا کرد کە تێیدا هاتوە؛ سەرجەمى بڕى نەوتى هەناردەکراوى نەوتى خاو لە مانگى کانونى دوەمى رابردودا لە کێڵگە نەوتیەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق (108) ملیۆن و (190) هەزار و (68) بەرمیلى تێپەڕاندوە بەبەهاى زیاتر لە شەش ملیار و (847) ملیۆن و (136) هەزار دۆلار، ئەوەش بە بێ نەوتى کێڵگەکانى کەرکوک”.

ئەوەشى تێداخراوەتەڕو رۆژانە سێ ملیۆن و (490) هەزار بەرمیل نەوت هەناردە کراوە بە تێکڕاى (63.288) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەوە لەکاتێکدا نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان رو لە دابەزینى بەردەوامە بەشێوەیەک ئەمڕۆ شەممە نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بە (62.62) دۆلار بوە لەکاتێکدا دوێنێ یەک بەرمیل نەوت بە (64.37)دۆلار بو.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە