ئیسرائیل هێرشی کردە سەر (12)ئامانجی روسیا و ئێران لە سوریا

(سبەی):

دوای ئەوەی فڕۆکەیەی جەنگی لە سوریا خرایە خوارەوە، ئیسرائیل هێرشی چڕی بۆسەر بنکە و پێگەکانی ئێران و روسیا لەو وڵاتە دەست پێکردوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەکى ئیسرائیل دواى بە ئامانج گرتنى بنکەیەکى سەربازى لە سوریا خرایە خوارەوە، سوپای ئیسرائیل بە چڕی بۆردومانی چەند بنکە و ناوەندێکی لە سوریا دەستپێکرد و بە پێی دوایین ئامار (12) بنکە کراوەتە ئامانجی هێرشەکان کە سێ بنکەیان سەر بە روسیا و چوار بنکەشیان سەر بە ئێران بوە.

ئاژانسی سپوتنیکی روسیا هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی روسیا پشتڕاست کردوەتەوە و بڵاوی کردوەتەوە؛ فڕۆکە جەنگییەکان سێ بنکە و سیستمی بەرگریی دژە ئاسمانی سەر بە روسیایان بۆردومان کردوە.

لە لایەکی دیکەوەی میدیا و راگەیاندنەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردوە کە بەهۆی مەترسیی وەڵامدانەوەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر سوریا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بێنگوریۆن لەو وڵاتە داخرا.

هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆسەر سوریا لە کاتێکدایە کە لەلایەن سوریاوە فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسڕائیل خرایە خواروە و هەواڵەکەش لە لایەن هەردو وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە