بە وتەبێژی کۆمپانیایەکی خۆراک دەستنیشان کرا

(سبەی):

کۆمپانیای گێربەر، کە تایبەتە بە بەرهەمێنانی خۆراکی منداڵانی شیرەخۆر، منداڵێکی (داون)ی تەمەن (18) مانگ وەک وتەبێژی فەرمی کۆمپانیاکەی دەستنیشان دەکات.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاوی کردەوە، بڕیاری کۆمپانیاکە بە دەستنیشان کردنی منداڵێکی داون وەک وتەبێژی ساڵی (2018) پێشوازییەکی گەرمی لێکراوە لەلایەن رێکخراوەکانی تایبەت بە منداڵانی داون و نەخۆش.

بێڵ بارتیکا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گێربەر ئاشکرای کرد؛ لۆکاس وارینی تەمەن (18) مانگ کە نەخۆشی داونی هەیە و دانیشتوی ویلایەتی جۆرجیای ئەمەریکا، سەرەڕای دەستنیشان کردنی وەک وتەبێژ و روی بازرگانی و ریکلامی کۆمپانیاکە، بڕی (140) هەزار دۆلاری بردوەتەوە لە پێشبڕکێی وێنەی ساڵانە کە کۆمپانیاکە ئەنجامی دەدات بۆ منداڵانی خاوەن “پێکەنینی ئەفسوناویی”.

لە ساڵی (2010)ەوە کۆمپانیاکە پێشبڕکێی ساڵانە ئەنجام دەدات و لەلایەن خێزان و دایک و باوکیانەوە، وێنەی منداڵانیان دەنێرن بۆ کۆمپانیا تەمەن (90) ساڵانەکە، بۆ بردنەوەی خەڵاتی ساڵانە و دیاری کردنی منداڵەکانیان وەک وێنە و نوێنەری ریکلامیی کۆمپانیاکە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە