ترەمپ دەیەوێت ناسا بفرۆشێت

(سبەی):

رۆژنامەی واشنتۆن پۆست-ی ئەمەریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت هاوکارییە داراییەکانی ئاژانسی بۆشای ئاسمانی ناسا لە ساڵی (2024)دا رابگرێت.

بەپێی راپۆرتەکەی واشنتۆن پۆست، ئیداری ترەمپ نایەوێت بە یەکجاری و بەتەواوەتی دەستبەرداری وێستگەی نێودەوڵەتی بۆشایی ئاسمان بێت، بەڵام کار لەسەر پلانێکی راگوزەر دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە پرۆژەکە و فرۆشتنی بە کەرتی تایبەت.

راپۆرتەکەی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست پشتی بە ژمارەیەک بەڵگەنامە بەستوە کە لەلایەن ئاژانسی ناساوە دەستی کەوتوە.

لەسەرەتای ساڵانی شەستەکانەوە بودجەی ئاژانسی ناسا (1٪)ی کۆی گشتی بودجەی فیدراڵی ئەمەریکا پێکدەهێنێت، بەڵام دواتر ئەو رێژەیە زیادیکرد و لە ساڵی (1966)ەوە بەهۆی پرۆگرامی (ئەپۆلۆ) گەیشتە (4.41٪) و لەم ساڵانەی کۆتاییشدا بەتایبەت لە ساڵی (2012)ەوە بودجەی ئەو ئاژانسە بۆ (0.48٪)ی کۆی بودجەی فیدرالی ئەمەریکا کەمکراوەتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە