هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەیەوێت چارەسەری داعشە بیانییەکان بکات

(سبەی):

بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند؛ دوای ئەوەی لەلایەن هاوپەیمانەکانی ئەمەریکاوە لە سوریا، ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی بیانی رێکخراوی داعش دەستگیرکراون، ئەمەریکا دەیەوێت ئەو داعشە بیانیانە رەوانەی وڵاتەکانیان بکرێنەوە بۆ ئەوەی دادگایی بکرێن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەمەریکا و بەریتانیا نوێنەرانی (12) وڵاتی ئەندام لە هاوپەیامنێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لەم هەفتەیەدا لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی گەڕانەوەی چەکدارە داعشە بیانییەکان بۆ وڵاتەکانی خۆیان و دادگاییکردنیان.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا پلانێکی رون نییە بۆ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو چەکدارە بیانیانیە کە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە لە سوریا دەستگیرکراون، جگە لەوەش فشارێکی زۆر لەسەر بەندینخانەکان دروست بوە بەهۆی زۆری دەستگیرکراوە بیانییەکان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە