دیماریا بۆ ریاڵ مەدرید: جەنگەکە جیاوازە

(سبەی):

ئەنخێل دیماریا، یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان هۆشداری دەداتە یانەی ریاڵ مەدرید و دەڵێت: جەنگەکەی ئەمجارە جیاوازە.

دیماریا پێش روبەڕوبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی رۆژی چوارشەممە لەنێوان هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و پاریس سانجێرمان لە قۆناغی (16)ی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا رایگەیاند؛ یانەی پاریس سانجێرمان بەبەراورد بە وەرزی رابردو، بەهێزترە.

وتیشی: جەنگی یاری ریاڵ مەدرید جیاوازە، ئێمە پێویستمان بە ئاستی هونەری بەرز و کەمێک چانس هەیە لە یارییەکانی بەرامبەر ریاڵ مەدرید.

جەختی لەوەشکردەوە، ریاڵ مەدرید یانەیەکی گەورەیە و هەمیشە ئاستبەرزی خۆی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نیشان دەدات.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە