مامۆستایان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و بایکۆت

خۆپیشاندانی مامۆستایان لە سلێمانی 12/2/2018

(سبەی):

لە سلێمانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی موچەکانیان خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام دەدەن و بەرێپێوان دەچنە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.

پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند؛ ئەمڕۆ بەشێک  لە مامۆستایانی سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان گردبونەوە و بەرێپێوان لە پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانییەوە بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردی سلێمانی بەرێکەوتن.

هاوکات لە گەرمیانیش مامۆستایان دژی دواکەوتن و پێنەدانی موچەکانیان گردبونەوە و بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد و داوا دەکەن موچەکانیان بەبێ پاشکەوت پێ بدرێت.

رێپێوان و خۆپیشاندانی مامۆستایان بۆ بەردەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی سلێمانی..روماڵ / بڕیار نامیق

Publié par Sbeiy sur lundi 12 février 2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە