(سبەی):
سەرۆکی روسیا لە نوێترین لێدوانی سەبارەت بە وزە لە وڵاتەکەی ئاشکرای کرد کە هیچ کاتێک مۆبایلی نەبوە و ئەگەر پێویستی کردبێت مۆبایلی هاوڕێکانی بەکارهێناوە.
ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا لە کۆبونەوەیەکدا بە شانازییەوەی رایگەیاندوە؛ بە هۆی دەیان هۆکاری تایبەتییەوە مۆبایلی نییە و بەکاری ناهێنێت و ئەگەر زۆر پێویستیش بکات مۆبایلی هاوڕێ و کەسە نزیکەکانی بە شێوەیەکی کاتی بەکار دەهێنێت.
لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ پوتن، ئەندامێکی ئەنجومەنی زانستی و خوێندنی باڵای روسیا ئاماژەی بەوە کردوە کە مۆبایل چەند وزەی وڵاتەکەی بەفیڕۆ دەدات و وتی: هەمو هاوڵاتییەکی روسی مۆبایلی خۆی هەیە، بەڵام لەوکاتەدا پوتن قسەکانی پێبڕی و رایگەیاند: بەڕێز نە من نە تۆش هیچمان لەم وڵاتە مۆبایلمان نییە.
پۆتن لەو کۆبونەوەیەدا رونی کردوەتە کە بەهۆکاری ئەوەی تەکنۆلۆژیای مۆبایل کاتی مرۆڤەکان زۆر بە فیڕۆ دەدات، بەکاری ناهێنێت و ئەگەر خاوەنی مۆبایل بوایە، دایمە سەرقاڵ دەبو بە وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکانی.