(سبەی):
وەزیرى دەرەوەى هۆڵەندا دواى ئاشکرا بونى تەنها درۆیەکى (12) ساڵ لەمەوبەرەوە دەستى لەکارەکەى کێشایەوە.
هاڵبە زایڵسترا (Halbe Zijlstra) وەزیری دەرەوەی هۆلەندا لەسەر پارتى (VVD) کە خاوەنى زۆرترین کورسی پەرلەمانى وڵاتەکەن و پۆستى سەرۆک وەزیرانیشیان هەیە، لەسەر درۆکردنێکى لە ساڵی (2006)دا دەستیلەکارکێشایەوە.
رۆژى سێشەممە هاڵبە، دواى ئاشکرا بونى درۆکەى و بانگهێشتکردنى چوە پەرلەمان و لەبەردەم پەرلەمانتاران و سەرۆک وەزیراندا دانی نا بە درۆکەیدا و هەر بەهۆیەوە دەستی لە پۆستی وەزیری دەرەوە هەڵگرت.
هەرچەندە هاڵبە یەکێکە لە کەسە دیارەکانی پارتەکەى و راویژکارى سەرۆک وەزیرانیش بو، بەڵام نە پارتەکەى و نە فراکسیۆنەکەی کە زۆرترین کورسی پەرلەمانیان هەیە، بەرگرییان لێنەکرد
ئەوە لەکاتێکدایە زایڵستار چوار مانگە لە حکومەتى نوێى ئەو وڵاتە دەستبەکار بوە و لەلایەن رۆژنامەیەکى وڵاتەکەی درۆکەى ئاشکرا کرد.