(سبەی):
فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئاسمانی یونایتد ئەیرلانس-ی ئەمەریکا لەکاتی گەشتێکیدا بۆ هاوای، بەناچاری نیشتەوە، دوای ئەوەی پارچەکانی بزوێنەری فڕۆکەکەی بەئاسمانەوە دەکەوتنە خوارەوە و ئەوەش سەرنشینەکانی توشی ترسێکی زۆر کردبو.
گەشتیارانی نێو فڕۆکەکە گەشتەکەیان بە مەترسیدارترین گەشتی ژیانیان وەسف دەکرد و لەگرتە ڤیدیۆیی و وێنەکاندا دیمەنی کەوتنە خوارەوەی پارچەی بزوێنەری فڕۆکەکەیان گرتبو.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری (بۆینگ 222-7777) بوە و دوای (35) خولەک لە وادەی نیشتنەوەی فڕۆکەکە، سەرنشینەکان گوێیان دەنگێکی بەرزبوە کاتێک تەماشیان کردوە، روپۆشی بزوێنەرەکە تەقیوە و پارچەکانی لێبوەتەوە، هەربۆیە دواتر راستەوخۆ فڕۆکەکە بەناچاری نیشتوەتەوە.
کۆمپانیای فڕۆکەوانی یونایتد ئەیرلانس لەوبارەیەوە بڵاویکردەوە، کێشە لە بزوێنەری ژمارەی دوی فڕۆکەکە رویداوە و فڕۆکەوانەکان توانییان بەسەرکەوتویی مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و فڕۆکەکە بە سەلامەتی بنیشێننەوە.