(سبەی):
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی دیکەی باران و بەفر بەڕێوەیە و ماوەی چوار رۆژ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەشی پێشبینی، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: له ئێواره‌ى رۆژى هه‌ينى (2018.2.16) نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌رياى سور كارده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كانى باشورى هه‌رێمی کوردستان و ئيداره‌ى گه‌رميان و ناوه‌ڕاستى عێراق، باران بارين به ڕێژه‌يه‌كى به‌رچاو له‌م ناوچه‌يه‌دا ده‌بارێت و پاشان باران بارين رو له ناوچه‌كانى ديكه‌ى هه‌رێم ده‌كات.
بەپێی پێشبینیەکان، رۆژانى شه‌ممه و يه‌كشه‌ممه‌و دوشه‌ممەی داهاتو كاريگه‌رى ئه‌و شه‌پۆله له‌سه‌ر هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت و پێشبينى ده‌كرێت رۆژى يه‌كشه‌ممە ، زۆرترين رێژه‌ى باران بارين له ناوچه شاخاوييه‌كانى (پارێزگاى هه‌ولێرو دهۆك) ببارێت.
کەشناسی هەرێمی ئاماژەی بەوەکردوە؛ بەپێی پێشبینییەکان له هه‌ندێک ناوچەی هەرێم شەپۆلەکە ده‌بێته هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاو و پێشبينى به‌فر بارين له ناوچه شاخاوييه سنورييه‌كان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما و زيادبونى خێرايى با له هه‌ندێک كات بۆ سه‌روى (30) کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا،هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى دروست بونى هه‌وره تريشقه هه‌يه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، رۆژى دوشه‌ممەی داهاتو له كاته‌كانى شه‌ودا كاريگه‌ریى ئه‌و شەپۆلە بارانە له‌سه‌ر هه‌رێم لاواز ده‌بێت و رۆژى سێشه‌ممە (2018.2.20) كۆتايى دێت، له هه‌مان كاتدا پێشبينى ده‌كرێت له ماوه‌ى هاتنى ئه‌م شه‌پۆله له هه‌ندێ ناوچه، رێژه‌ى باران بارين بگاته سنورى (100) ملیمەتر.